سه‌رۆكی یانه‌ی لیۆن له چامپیۆنزلیگ هه‌ڕه‌شه له بارسێلۆنا ده‌كات
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له نێوان لیۆن و بارسێلۆنا، سه‌رۆكی یانه فره‌نساییه‌كه هه‌ڕه‌شه له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانیی یارییه‌كی شێتانه‌ی ئێمه بكه‌ن.
جان میشێڵ ئولاس سه‌رۆكی یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی archynewsyـی ئینگلیزی بڵاو بۆته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌و یارییه قورسانه راهاتوون و ده‌زانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره یارییانه ده‌كه‌ن.
میشێڵ ئولاس گوتیشی: ئێمه ئه‌م یارییه له نێو یاریگه‌ی خۆمان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ده‌كه‌ین، به كۆمه‌ڵێك خه‌ونی گه‌وره‌وه رووده‌كه‌ینه یاریگه‌ی (پارك ستادیۆم)، راسته زۆر پێشبینییه‌كان به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ن كه یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ئێمه به توندی ئازار بدات، به‌ڵام تیپه‌كه‌ی من خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان نازانێت، له دوایین دوو بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی ئێمه سه‌ركه‌وتنی تۆمار نه‌كردووه، له‌م یارییه‌ش ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی شێتانه ده‌ربكه‌وین.
له یاری چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، لیۆن و بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.