به فه‌رمی یانه‌ی شورته بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق
یانه‌ی شورته دوو هه‌فته پێش ته‌واوبوونی خوله‌كه به فه‌رمی بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق بۆ وه‌رزی 2018 ـ 2019.
له گه‌ڕی 36ـه‌مینی خولی نایابی عێراق یانه‌ی شورته به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به یانه‌ی مینا دۆڕا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و شكسته‌كه‌ش به‌ڵام سوودی له دۆڕانه‌كه‌ی جه‌وییه وه‌رگرت و بووه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق.
یانه‌ی شورته دوای 6 ساڵ دابڕان له نازناوه‌كه جارێكی دیكه به نازناوی خولی نایابی عێراق شادبووه‌وه، دوایینجار ئه‌م نازناوه‌ی له وه‌رزی 2013 ـ 2014 بردبووه‌وه كه ئه‌وكات به جیاوازی یه‌ك خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێری ركابه‌ری نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
یانه‌ی شورته له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق، له كۆی 36 یاری، 26 بردنه‌وه و 8 به‌رامبه‌ربوون و 2 شكستی هه‌بوو، 71 گۆڵی تۆمار كرد و ته‌نیا 19 گۆڵی لێكراوه.