به فهرمی، ئاندێر هێرێرا ئاماده نییه چیتر یاری بۆ ماچێستهر یونایتد بكات
بە شێوەیەکی فەرمی ئاندێر هیرێرا، جیابونەوەی خۆی لە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد راگەیاند.
ماڵپەری فەرمی مانچێستەر یونایتد لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە دوای ئەوەی لەگەڵ ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەکەیان نەگەیشتنە رێکەوتن،
ئەم یاریزانە بریاریدا دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵ ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.
یارییەکهی سبەی مان یونایتد بەرامبەر کاردیف سیتی، دوایین یاری هێرێرا دەبێت و لە یاریگەی ئۆلترافۆرد بە یەکجاری دوای پێنج ساڵ ماڵئاوایی لەگەڵ هاندەرانی یانەکەی دەکات.
هێرێرای29 ساڵ لە ساڵی 2014 ریزەکانی یانەی ئاتڵێتیک بلباوی جێهێشت و پەیوەندی بە مان یو کرد.
و لەم ماوەیەدا 132 جار درێسی ئەم یانەیەی لەبەر کرد و توانی12 گۆڵ بکات.
سەرچاوەکانی نزیک لەم یاریزانەش بڵاوییان کردۆتەوە هێرێرا لهسهر خواستی خۆی مانهوهی له مان یونایتد رهت كردۆتهوه و دهیهوێت بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنساوە بکات.