به فهرمی هێنری به راهێنهری ئهم یانهیه دهستنیشان كرا
تیری هێنری بە فەرمی بووە راهێنەری یانەی مۆناکۆی وڵاتەکەی، له یهكهمین یاریش رووبهڕووی یانهی نیس دهبێتهوه كه پاتریك ڤیێرای هاونیشتیمانی راهێنهرایهتی دهكات و پێشتر ههردووكیان ساڵانێكی زۆر هاوشانی یهكتر یارییان بۆ ئارسێناڵ كردووه.
ماڵپەری فەرمی یانەی مۆناکۆی فڕەنسی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە لەگەڵ هێنری یاریدەری رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا گەیشتونەتە رێکەوتن و یاریزانی پێشووی یانەکەیان و هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بۆ ماوەی سێ وەرز راهێنەرایەتی یانەکەیان دەکات.
هێنری 41 ساڵان لە ساڵی1992 پەیوەندی بە ئەکادیمیای مۆناکۆوە کرد و تا ساڵی1999 بەرەو یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی هەنگاوی هاوێشت و دواجاریش لە ساڵی2012 بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.
تیری هێنری لە ژیانی وەرزشیدا لەگەڵ یانەکان بەشداری 581 یاری کردووە و 284 گۆڵی کردووە، هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی بەشداری 123 یاریکردووە و خاوەنی53 گۆڵە.