مێسی به باشترین یاریزانی 25 ساڵی رابردووی جیهان ده‌ستنیشان كرا
لیۆنێل مێسی به باشترین یاریزانی 25 ساڵی رابردوو ده‌ستنیشانكرا و كریستیانۆ رۆناڵدۆش دووه‌مه.
گۆڤاری فۆر فۆر توی جیهانی لیستی 101 له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان له ماوه‌ی 25 ساڵی رابردووی بڵاو كرده‌وه و لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا له پێشه‌نگی لیسته‌كه ده‌بینرێت.
له پله‌ی دووه‌میشدا كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یوڤێنتۆس و یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر یونایتد له پله‌ی دووه‌م ده‌بینرێت، زێنه‌دین زیدانی فڕه‌نسی و راهێنه‌ری ئێستای ریال مه‌دریدیش پله‌ی سێیه‌می باشترین یاریزانی له ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوو گرتووه.
هه‌ردوو یاریزان و ئه‌ستێره‌ی بڕازیلیش، رۆناڵدۆی دیارده و رۆناڵدینیۆ له لیسته‌كه‌دا له دوای یه‌كتر پله‌ی چواره‌م و پێنجه‌میان گرتووه.
پله‌كانی شه‌شه‌م تا بیسته‌م به‌مجۆره‌یه: (تیری هێنری، چاڤی هێرناندێز، ئه‌ندرێس ئینیێستا، پاولۆ مالدینی، رۆبێرتۆ باجیۆ، ریڤاڵدۆ، فابیۆ كاناڤارۆ، رایان گیگز، ریكاردۆ كاكا، واین رۆنی، لویس فیگۆ، گابرێل عومه‌ر باتیسۆتا، ئیریك كانتۆنا، لوكا مۆدریچ و سێرجیۆ بۆسكێتس.