به فه‌رمی دواخرانی سێیه‌مین یاری ئه‌مڕۆی خولی نایابی كوردستان راگه‌یاندرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه یاری نێوان برایه‌تی و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریشی دواخست، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 30 خوله‌ك به‌سه‌ر یارییه‌كه تێپه‌ڕیبوو.
برایه‌تی له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌قڵاوه میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی كرد، سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت به‌هۆی سزادانیان نه‌یتوانی له نێو یاریگه‌ی خۆیان یاری بكه‌ن و له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌قڵاوه رووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه‌ی هه‌وڵێر بوونه‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه ته‌واو بێت، یارییه‌كه وه‌ستێنرا و بۆ كاتێكی نادیار دواخرا، ئه‌مه‌ش سێیه‌مین یاری ئه‌مڕۆ بوو كه بڕیاری دواخرانی درا.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 37 خاڵ لوتكه‌ی خولی نایابی كوردستانی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا برایه‌تی به 17 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی خوله‌كه دێت و هه‌ڕه‌شه‌ی ماڵئاواییكردنی له خولی نایاب له‌سه‌ره.