بۆیەکەمجار مێسی باسی ڤان دایک دەکات

مێسی نهێنییەکانی ڤان دایک ئاشکرا دەکات

مێسی بۆیەکەمجار باسی ڤان دایک دەکات و نهێنییەکانی ئەو بەرگریکارە هۆڵەندییە ئاشکرا دەکات.

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەبارەی ڤیرجیل ڤان دایکی بەرگریکاری لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەڵێت 'ڤان دایک بەرگریکارێکە دەزانێت چ کاتێک هەوڵ بدات بۆ وەرگرتنی تۆپەکەی، ئەو بە باشی هەڵسەنگاندنی کات دەکات، ڤان دایک یاریزانێکی خێرا و پتەوە، بەرگریکارێکی زۆر سەرنجڕاکێشە لە رووی هێرشبردن و بەرگریکردنەوە'.

هەروەها لیۆ دەشڵێت 'ڤان دایک بەهۆی باڵابەرزییەکەی یاریزانێکی زەبەڵاحە، یاریزانێکی خێرایە ئەمەش بەهۆی گەورەیی هەنگاوەکانی، ڤان دایک یاریزانێکی نایەبە لەرووی هێرشبردنیشەوە، چونکە ژمارەیەکی زۆر گۆڵ تۆمار دەکات'.

ڤان دایک و مێسی وەرزی رابردوو لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕوو بوونەوە، لە یاریی چوون بارسێلۆنا بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنا، بەڵام لە یاریی گەڕانەوە ڤان دایک و هاوڕێیەکانی سەرکەوتن و ریمۆنتادایەکی مێژووییان کرد، کە مێسی و ڤان دایک بەیەکەوە بۆ خەڵاتی بالۆن دۆری ئەمساڵ بەربژێرن، دوای ئەوەی ڤان دایک خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای بردەوە و مێسیش خەڵاتی فیفای بۆ باشترین یاریزان بەدەستهێنا.