سه‌ڵاح به باشترین یاریزانی مانگی لیڤه‌رپوول ده‌ستنیشان كرا
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری به باشترین یاریزانی مانگی رابردووی لیڤه‌رپوول دیاریكرا.
یانه ئینگلیزیه‌كه له پێگه‌ی فه‌رمی بڵاویكردۆته‌وه فیرعه‌ونه میسریه‌كه به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی له مانگی رابردوو خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، كه یه‌كه‌م خه‌ڵاتی مانگه له‌م وه‌رزه‌ی لیڤه‌رپوول ببه‌خشرێت.
ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی سه‌ڵاح دوای چه‌ند رۆژێك دێت له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی گۆڵی مانگ كه به‌رامبه‌ر ئارسێناڵ له گه‌ڕی سێیه‌می پرێمه‌رلیگ تۆماریكرد.
سه‌ڵاح له مانگی رابردوو به‌شداری شه‌ش یاریی لیڤه‌رپوولی كردووه و سێ گۆڵ و دوو ئه‌سیستی تۆمار كردووه.