"زێدان ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆ كلاسیكۆ له‌ده‌ستدا"

ئه‌مڕۆ پشكنینی پزیشكی بۆ كراوه‌

تۆنی کرووس بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، نزیکەی سێ هەفتە لە یاریگەکان دوور دەکەوێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە ناوەڕاستکاری ئەڵمانی شاهانەکان دوای ئەوەی لە تایمی یەکەمی یاری یانەکەی بەرامبەر گرانادا بە ناچاری بە هۆی پێکان یاریگەی چۆڵکرد، ئەمڕۆ لەلایەن پزیشکی یانەکەی پشکنینی سەرەتایی بۆ کراوە و پشکنینەکانیش دەریانخستووە کە ئەم یاریزانە پێویستی بە سێ هەفتە هەیە بۆ ئەوەی لە پێکانەکەی رزگاری بێت.

کرووس بە هۆی ئەو پێکانەی دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر ئیستۆنیا و ئارجێنتینا بەشداری ناکات و هەروەها یاری داهاتووی یانەکەشی بەرامبەر ریال مایۆرکا لەلالیگا ناتوانێت بەشداری بکات.

سەرچاوە ئیسپانیەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە ئەستەمە ناوەڕاستکارەکەی میرنگی بەشداری یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا بکات، کە بریارە 26ـی ئەم مانگە لە یاریگەی کامپ نۆ بەرێوەبچێت.