"كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی زێدان ئاشكرا ده‌بێت"
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی زینه‌دین زێدانی ئاشكرا كردووه كه له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی گۆڵپارێز ئه‌نجامی داوه.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا وێنه‌ی زینه‌دین زێدانی له چێشتخانه‌یه‌كی شاری سوسیداد بڵاو كردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ لویس لۆپیسی راهێنه‌ری گۆڵپارێزی ریال سوسیداد دانیشتووه.
یوپیس پێشتر ماوه‌ی 3 ساڵ له ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ زینه‌دین زێدان كاری كردووه وه‌ك راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی ریال مه‌درید و رۆڵی له بردنه‌وه‌ی 3 نازناوی چامپیۆنزلیگ بینیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ رۆیشتنی زیزۆ له ریال مه‌درید ئه‌و راهێنه‌ره‌ش روویكرده ریال سوسیداد.
ئاس نووسیویه‌تی: زینه‌دین زێدان لۆپیسی رازیكردووه بگه‌ڕێته‌وه ریال مه‌درید و ببێته راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی یانه‌ی شایانه.
لویس لۆپیسی ته‌مه‌ن 45 ساڵ، سه‌ره‌تای كاری راهێنه‌رایه‌تی له 2005 له‌گه‌ڵ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال مه‌درید ده‌ستپێكرد، دواتر ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی وه‌ك راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ئاتڵێتیك بلباو، مایۆركا، لیڤانتی و گرانادا تاقی كردۆته‌وه، له 2015 له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی رافایل بێنیتێز بووه راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی ریال مه‌درید و پاشان له‌گه‌ڵ زینه‌دین زێدان به‌رده‌وام بوو، له 2018 له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی زیزۆ له شایانه‌كان ئه‌ویش له ریال دووركه‌وته‌وه.