"پشكنینی DNAـی بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كرێت"
دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردووگۆڤاری (دێر شپیگڵ)ـی ئه‌ڵمانیا بابه‌تێكی ئابڕووچوونی له باره‌ی ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڵاو كرده‌وه و تێیدا به وێنه بڵاو كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ له 2009 ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر خانمێكی ئه‌مریكا، له ئێستاشدا پۆلیسی لاس ڤیگاسی ئه‌مریكا داوای له حكوومه‌تی ئیتاڵیا كردووه پشكنینی DNAـی بۆ كریستیانۆ بكرێت و له ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌ڵمانیاییه‌كه كریستیانۆ له شاری لاس ڤیگاسی ئه‌مریكا له 2009 چۆته یانه‌یه‌كی شه‌وانه و داوای له خانمێك كردووه به ناوی (كاسرین مایۆرگا) تا سه‌مای له‌گه‌ڵ بكات و پاشان ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 12 جه‌نیوه‌ری 2019، كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی CNNـی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پۆلیسی لاس ڤیگاس لێكۆڵینه‌وه‌كانی به وردی له باره‌ی ئه‌م كه‌یسه‌ی كریستیانۆ ده‌ستپێكردووه و له یه‌كه‌مین هه‌نگاویدا داوایان له حكوومه‌تی ئیتاڵیا كردووه به زووترین كات پشكنینی DNAـی بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یوڤێنتۆس بكه‌ن و ئه‌نجامی پكشنینه‌كانیش بۆ ده‌زگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی لاس ڤیگاس ڕه‌وانه بكه‌نه‌وه تا له راستی و دروستی كه‌یسی ده‌سترێژی سێكسی كریستیانۆ بۆ سه‌ر ئافره‌ته ئه‌مریكاییه‌كه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
خانمه ئه‌مریكییه‌كه 4 مانگ له‌مه‌وبه‌ر له پۆلیسی لاس ڤیگاس سكاڵای له‌سه‌ر كریستیانۆ تۆمار كردووه و به‌مجۆره چیرۆكی ده‌ستدرێژی سێكسی خۆی گێراوه و ده‌ڵێت: من له یانه‌یه‌كی شه‌وانه بووم به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ یه‌كێك له پشته‌وه ده‌ستی گرتم، كاتێك ئاوڕم دایه‌وه بینیم كریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌مای له‌گه‌ڵ كردم و له هه‌مان ئه‌م هۆتێله‌ی كه سه‌مامان ده‌كرد ژماره‌ی مۆبایل و ژووره‌كه‌ی خۆی دایه من و داوای لێكردم بچمه لای.
كاسرین زیاتر ده‌ڵێت: كاتێك چوومه خواره‌وه بینیم كریستیانۆ له‌به‌رده‌م ژووره‌كه‌ی خۆی وه‌ستا بوو، منی راكێشا و به زۆری ده‌ستدرێژی سێكسی كرده سه‌رم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر هاوارم كرد، به‌ڵام نه‌متوانی له‌ده‌ستی رزگارم بێت.
به گوێره‌ی ئه‌م زانیارییانه‌ی له گۆڤاره‌كه بڵاو بۆته‌وه، كریستیانۆ 372 هه‌زار دۆلاری داوه‌ته ئه‌م خانمه تا بێ ده‌نگ بێت و سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار نه‌كات، به‌ڵام ئێستا هه‌مان خانم له دادگایه‌كی ئه‌مریكا ئه‌م دۆسییه‌ی هه‌ڵداوه‌ته‌وه و سكاڵای له‌سه‌ر كریستیانۆ تۆمار كردووه.