به‌ ڤیدیۆ.. به‌هۆی ئه‌م گۆڵه‌ بووه‌ یه‌كه‌مین یاریزان له‌ مێژووی خولی ئیتاڵیا

به‌ وێنه‌.. گۆڵێكی مێژوویی كرد، به‌ڵام هانده‌رانی ئابڕوویان برد و رووتیان كرده‌وه‌

لە یاری نێوان  لازیۆ و سامپدۆریا لە گەڕی پازدەی سێریائەی، لە خولەکی 99 ریکاردۆ سابونارا یاریزانی سامپدۆریا توانی لە خولەکی99  گۆڵی بەرامبەربوون بۆ یانەکەی بکات و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێش لە خولەکە تۆمار بکات.

ماڵپەری تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە کە یاریزانی یانەی سامپدۆریا گۆڵەکەی بەرامبەر لازیۆ لە خولەکی 99 بووە درەنگترین گۆڵ لە مێژووی سێریا ئەی، چونکە پێشتر هیچ یاریزانێک نەبووە لەم کاتەدا گۆڵ بکات، هەرچەند لە خولەکەکانی97  و98  گۆڵ تۆمار کراون، بەڵام هەرگیز نەبووە لە خولەکی 99 گۆڵ تۆمار بکرێت، بۆیە ناوی ئەم یاریزانە وەکو خاوەن درەنگترین گۆڵ لە مێژووی سێریا ئەی نووسرایەوە.

لە یاری نێوان ئەم دوو یانەیەدا ناوبژیوان لە خولەکی93  دوو یاریزانی سامپدۆریای بە کارتی سوور لە یارییەکە دەرکرد و لە خولەکی 96 یاریزانانی لازیۆ گۆڵی دووەم و پێشکەوتینان لە یارییەکە کرد، بەڵام بە دوو یاریزان کەمتر یانەی میوان توانیان لە خولەکی 99  گۆڵی بەرامبەربوون بکەن.

ریکاردۆ سابونارا دوای تۆماركردنی ئەم گۆڵەش بۆ  گێرانی ئاهەنگ خۆی خزاندە ناو هاندەران و لە ناکاو هاندەرێک ئەم یاریزانەی رووتکردەوە و ئەم دیمەنەش لە پێش چاوی کامێراکان ون نەبوو و تۆمار کرا.