پاریس 3 ئه‌سـێره‌ی پێشه‌وه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید له‌ده‌ستدا
تۆماس تۆخێل راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان بۆ یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید 3 ئه‌ستێره‌ی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.
نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی به‌هۆی راگیرانه‌وه ناتوانێت به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاری بكات، هه‌ریه‌ك له كلیان مباپێ و ئیدینسۆن كاڤانی به‌هۆی پێكانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی لیستی یاریزانه بانگهێتشكراوه‌كانی پاریس ده‌بن بۆ یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه له دژی ریال مه‌درید.
كلیان مباپێ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: به‌داخه‌وه ناتوانم بۆ یارییه‌كه ئاماده بم و ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه‌وه هانی تیپه‌كه‌م بده‌م، به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م بۆ یارییه‌كانی داهاتوو به‌شێوه‌ی 100% ئاماده ده‌بم.
له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو پاریس سانجێرمان له نێو یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 10:00تی شه‌و میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات.