ئه‌و 8 ئەستێرەیەی له مێژوودا به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنیان بۆ مۆندیال جیهانیان شۆك كرد
لەگەڵ بارودۆخە خراپەکەی ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و ئەگەری نەگەیشتنی لیۆ مێسی بۆ مۆندیالی داھاتووی رووسیا، مێژوو چه‌ندان ئەفسانەی دیكه‌مان بیرده‌خاته‌وه كه خه‌ونی گه‌یشتنیان به مۆندیال له‌ده‌ستداوه.
له‌م راپۆرته‌ی خواره‌وه دیارترین ئه‌و 8 یاریزانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنیان بۆ مۆندیال جیهانیان شۆك كرد.
1ـ ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ، ئەفسانەی كۆچكردووی پێشووی ریال مەدرید، پێش ده‌ستپێكی مۆندیالی 1962 تووشی پێکان دەبێت و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له مۆندیال بێبه‌ش ده‌بێت.
2ـ ھۆگۆ سانچێز، یاریزانی پێشووی یانه‌كانی ئاتڵێتیکۆ مەدرید و ریال مه‌درید وھەڵبژاردەی مێکسیکۆ، بە ھۆی بڕیارێکی فیفاوە, کە سزای ھەڵبژاردەی مێکسیکیدا و ڕێگەی نەدا بەشداری مۆندیالی 1990 بکات، یاریزانەکەش خەونی یاریی کردنی لە مۆندیالی ئیتالیا نەبووە ڕاستی.
3ـ لادێسلاو کۆبالا، ھەرچەندە یاریی بۆ 3 ھەڵبژاردەی جیاواز کردووە، وەک چیکۆسلۆڤاکیای پێشوو، هه‌نگاریا و ئیسپانیا، بەڵام لەگەڵ ھیچ کامێکیان نەگەشتۆتە مۆندیال.
4ـ ئێریک کانتۆنا، ئەفسانەی پێشووی مانچێستەر یونایتد و ھەڵبژاردەی فڕەنسا، لەگەڵ کەلەشێرەکان بەشداری مۆندیالی 1990 نەکرد, بۆ مۆندیالی دواتریش سەرنەکەوتن.
5- مارکۆ ڤان باستن، ئەستێرەی ھۆڵەنداییەکان, لە مۆندیالی 1994 بەشداری نەکرد, چونکە ئایسی میلان رێگەی نەدا بەشدار بێت، لە ترسی ئەوەی پێکانەکەی دووبارە نەبێتەوە.
6ـ جۆرج وێیا، یەکێک لە باشترین یاریزانی کیشوەرە رەشەکە و یانەی میلانی ئیتاڵیا، کەچی بە درێژای مێژووی یاریی کردنی لە ھیچ مۆندیالێک له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لابیریا بەشداری نەکردووە.
7- یۆھان کرۆیف، ئەفسانەی پرتەقالەکان و یانەی بارسێلۆنا، لەگەڵ ھۆلەندیەکان نەیتوانی بەشداری مۆندیالی 1978 بکات، لە ترسی ئەوەی لە وڵاتە یەکگرتوەکان تیرۆر نەکرێت.
8- جۆرج بێست، ئەستێرەی ئێرلەندای باکوور و مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، سەرکەوتوونەبوو لە یاریی کردن لە ھیچ مۆندیالێک، بە درێژای تەمەنی.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم