"كۆبۆی ژاپۆنی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ریال مه‌درید یاری ده‌كات نه‌ك كاسیا"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه زینه‌دین زێدان نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه یاریزانه لاوه ژاپۆنییه‌كه بۆ وه‌رزی داهاتوو بخاته پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی و له نزیك هازارد یاری پێ بكات.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له دوایین راپۆرته هه‌واڵیدا ئاشكرای كردووه كه تاكیفوسا كوبۆی ژاپۆنی بۆ تیپی كاسیا نه‌هاتۆته ریال مه‌درید به‌ڵكو بۆ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شایانه كردووه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه، كه مانگی رابردوو ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه سه‌ركه‌وتووبوون له گواستنه‌وه‌ی تاكیفوسا كوبۆی ژاپۆنی و بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌و یاریزانه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رائول گۆنزالێز له تیپی كاسیای ریال مه‌درید یاری ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئاستبه‌رزی كوبۆی ژاپۆنی له یارییه‌كانی كۆپا ئه‌مریكا و له مه‌شقه‌كانی ریال مه‌درید له مۆنتریالی كه‌نه‌دا سه‌رنجی ده‌سته‌ی هونه‌ری ریال مه‌دریدی راكێشاوه كه ئه‌م یاریزانه بۆ وه‌رزی نوێ له پێكهاته‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه تاقی بكه‌نه‌وه.
تاكیفوسا كوبۆی ته‌مه‌ن 18 ساڵ، رۆڵی ناوه‌راست و هێرشبه‌ر ده‌بینێت، به قاچی چه‌پ یاری ده‌كات، له‌م هاوینه به گرێبه‌ستێكی خۆرایی له یانه‌ی تۆكیۆی ژاپۆنی بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه و گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2024 له‌گه‌ڵ واژۆ كراوه.