كڵۆپ نهێنییه‌كی سه‌یر ده‌دركێنێت

كڵۆپ: دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر نه‌مده‌زانی ئادریان كێیه‌

یۆرگن کلۆپ دوای بەدەستهێنانی جامی سوپەری ئەوروپی ستایشی ئادریانی گۆڵپاریزی یانەکەی و فراپارتی خانمەناوبژیوانی یارییەکەی کرد، کلۆپ گوتی پێش ئەم یارییە نەمدەزانی جامی سوپەری ئەوروپی چەندە گرنگە مێلنەر و هێندێرسۆن پێیانگوتم.

دوای ئه‌وه‌ی لیڤه‌رپوول به‌ لێدانی یه‌ كلاكه‌ره‌وه‌ شكستی به‌ چێڵسی هێنا و بووه‌ پاڵه‌وانی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا، له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا یۆرگن کلۆپ، بەڕێوەبەری هونەری لیڤەرپوول به‌مشێوه‌یه‌ وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:

"دوو هەفتە پێش ئێستا کاتێک بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاریمان کرد نەمدەزانی ئادریان کێیە، کاتێک بۆیەکەمجار قسەم لەگەڵی کرد پێیگوتم راهێنەری گۆڵپارێزانم هەیە، بەڵام لە رووی توانای جەستەییەوە ئامادە نەبوو، بەڵام بە ناچاری پیویستمان بە گۆڵپاریزێک بوو بۆیە گواستمانەوە یانەکەمان، بۆیە ناچاربوو بە زووترین کات توانای جەستەیی خۆی بەهێز بکاتەوە.

نازانم ئادریان کەی دوایین یاریی لەگەڵ وێستهام یونایتد ئەنجام داوە، کەچی لەم یارییە زۆر بەباشی دەرکەوت و یارییەکی سەرسوڕهێنەری ئەنجام دا، لەوانەیە ژمارەیەکی کەمی نازناوی بەدەستهێنابێت، کەچی ئادریان رۆڵێکی گەورەی هەبوو لەوەی ئێمە ببینە سوپەری ئەوروپی.

دەستخۆشی لە فراپارتی خانمەناوبژیوانی یارییەکە دەکەم، زۆر بە باشی یارییەکەیان بەڕێوەبرد، دوای یارییەکە دەستخۆشیم لە فراپارت کرد و پێم گوت ئەگەر ئێمە وەکو بڕیارەکانی ئێوە بە دروستی یاریمان بکردبا بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر دەمانبردەوە، گەرچی من گومانم لە لێدانە سزایەکەی چێڵسی هەبوو، بەڵام پێموایە فراپارت و هاوکارەکانی یارییەکی باشیان بەڕێوەبرد.

پێش ئەم یارییە نەمدەزانی جامی سوپەری ئەوروپی ئەوەندە گرنگە، پێشتر ئەم یارییەم ئەنجام نەدابوو، بەڵام جەیمس مێلنەر و جۆردان هێندێرسۆن پێیان راگەیاندم ئەم نازناوە لەسەر دیواری نازناوەکانی لیڤەرپوول نەخشێنراوە و بە بەدەستهێنانی ئەم نازناوە ژمارەکە لەسەر دیوارەکە زیاد دەکات."