رۆناڵدینهۆ: مێسی باشترینی مێژوو نییه
رۆناڵدینهۆی به‌رازیلی له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لیۆنێل مێسی ته‌نیا باشترین یاریزانی سه‌رده‌می خۆیه‌تی نه‌ك باشترینی مێژوو، ده‌شڵێت: دڵخۆشبووم كه مێسی شه‌شه‌مین خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2019ـی به‌ده‌ستهێنا.
رۆناڵدینهۆ پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌یسی میلان بكات ماوه‌ی 4 ساڵ له بارسێلۆنا هاوشانی لیۆنێل مێسی یاری كردووه، له‌مباره‌یه‌وه رۆناڵدینهۆ ده‌ڵێت: مێسی هاوڕێیه‌كی دێرینی منه، دڵخۆشم به‌شێك له كاروانی وه‌رزشیم هاوشانی لیۆ مێسی تێپه‌ڕ كردووه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه باشترینی مێژوو نییه، به‌ڵكو ده‌كرێت بڵێین باشترینی سه‌رده‌می خۆیه‌تی.
رۆناڵدینهۆ گوتیشی: حه‌زم له به‌راوردكردنی یاریزانان نییه، به‌تایبه‌تی قسه‌كردن له‌سه‌ر باشترین یاریزانی مێژوو، چونكه چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌كان له رابردوو هه‌بووه له‌وانه پێلێ، رۆناڵدۆی به‌رازیلی و دیێگۆ ماڕادۆنا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێشتر لیۆنێل مێسی له لێدوانێكدا له باره‌ی باشترین یاریزانی مێژووی بارسێلۆنا ده‌ڵێت: تا رۆناڵدینهۆ له ژیاندا بێت نابێت هیچ كه‌سێك به باشترین یاریزانی مێژووی بارسێلۆنا دابنرێت.