رۆژنامه‌یه‌ك سووپرایزه گه‌وره‌كه‌ی 31ـی ئه‌م مانگه‌ی پێرێزی ئاشكرا كردووه
ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی ئارجێنتینا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رێككه‌وتن له نێوان پاوڵۆ دیبالا و ریال مه‌درید كراوه كه بۆ ئه‌م وه‌رزه ببێته شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
رۆژنامه‌ی Oleـی ئارجێنتینا له رێگه‌ی ماوریسیۆ هیدالگۆی په‌یامنێری زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستخستووه كه له 31ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی هه‌ینی داهاتوو كه دوایین رۆژی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانه، فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید گواستنه‌وه‌ی پاوڵۆ دیبالا راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌یكاته سووپرایزی ئه‌م هاوینه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه پێرێز به گرێبه‌ستێكی 180 ملیۆن یۆرۆ و مووچه‌ی ساڵانه‌ی 16 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ پاوڵۆ دیبالای هێرشبه‌ری یوڤێنتۆس گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.
دیبالای ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی 2015 له یانه‌ی پاڵێرمۆ به گرێبه‌ستێكی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه، له‌وكاته‌وه له‌گه‌ڵ یوڤی 141 یاری كردووه و 68 گۆڵ و 25 ئاسیستی هه‌بووه.