به‌ فه‌رمی، ریال مه‌درید ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ یاریزانێكی راگه‌یاند

ئه‌م یاریزانه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ نوێیه‌كه‌ی به‌ میدیاكان ده‌ناسێندرێت

یانەی گریمیۆی بڕازیلی بەفەرمی لۆکاس سێلڤای یاریزانی پێسووتری ریال مەدریدی بردە ریزەکانی.

یانەی گریمیۆی بڕازیلی تاکو ٢٠٢٤ گرێبەستی لەگەڵ لۆکاس سێلڤای ٢٦ ساڵان واژوو کرد و ئەو یاریزانە بڕازیلییەی لە ریال مەدریدەوە گواستەوە ریزەکانی، کە لۆکاس سێلڤا بە خواستن یاریی بۆ کرۆزێرۆی بڕازیلی دەکرد.

 ئەو یاریزانە برازیلییە لە ساڵانی ٢٠١٥ تاکو ٢٠١٧ لە ریزەکانی ریال مەدرید یاریی دەکرد و دواتر لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو بە خواستن یاریی بۆ یانەکانی مارسێی فڕەنسی و کرۆزێرۆی بڕازیلی دەکرد.

لۆکاس سێلڤا لەگەڵ کرۆزێرۆ دوو جار جامی بڕازیلی بەدەستهێنا بەڵام دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید لەلایەن یانە ئیسپانییەکەوە گرێبەستەکەی نوێ نەکرایەوە و بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە ریزەکانی گریمیۆ کرد و هەفتەی داهاتوو وەکو یاریزانی نوێی یانە بڕازیلیییەکە بە میدیاکان دەناسێنرێت و پەیوەندی بە یانەکە دەکات.