به ڤیدیۆ.. مانچێسته‌ر سیتی له یه‌كه‌مین یاری زه‌نگی مه‌ترسی لێدا
له یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی گۆڵبارانی یانه‌ی وێستهامی كرد و یارییه‌كه‌ی به 5 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می پرێمه‌رلیگ، مانچێسته‌ر سیتی له یاریگه‌ی ئۆڵمپی له‌نده‌ن بووه میوانی وێستهام یونایتد، له خوله‌كی 25ـی یارییه‌كه گابرێل خیسۆسی هێرشبه‌ری به‌رازیلی به گۆڵێك شریتی گۆڵه‌كانی وه‌رزیی نوێی یانه‌كه‌ی له پرێمه‌رلیگ بڕی، به‌مه‌ش خیسۆس لە دوایین 10 یاریدا لەگەڵ مان ستی بەشداری 15 گۆڵی کردووە، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له خوله‌كی 51ـی گێمی دووه‌م ره‌حیم ستێرلینگ ده‌ركه‌وت و گۆڵی دووه‌می سیتیزنی كرد، پاشان هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 75 گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆكار كرد.
پاشان له خوله‌كی 86 سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ به تۆماركردنی گۆڵی چواره‌م له رێگه‌ی پێناڵتی به ته‌واوه‌تی زامه‌كانی وێستهامی قوڵتركرده‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، ره‌حیم ستێرلینگ له یارییه‌كه هاتریكی كرد و یانه‌كه‌شی كرده خاوه‌نی پێنجه‌م گۆڵ، به‌مه‌ش ستێرلینگ له دوای ساڵی 2010ـه‌وه یەکەمین یاریزانه لە دەستپێکی پرێمەرلیگ توانیویه‌تی هاتریکی بكات، له یارییه‌كه‌شدا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی پرێمه‌رلیگ ڤار گۆڵێكی مان سیتی ڕه‌تكرده‌وه.