بووفۆن: پاریس سانجێرمان داوای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان لێكردووم

بووفۆن: ره‌نگه‌ بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌گه‌ڵ پاریس به‌رده‌وام بم

جیان لویجی بوفۆن، گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی پاریس سانجێرمانی فرەنسی ئاشکرای دەکات بەرپرسانی یانەکەی داوایان لێکردووە سالێكی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵیان نوێ بکاتەوە، گۆڵپارێزە 40 سالیەکە ئەوەشی نەشاردەوە کە دڵخۆشە لەو شارە و بۆیە چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتووش لەگەڵ شازادەکان بەردەوام بێت.

بووفۆن ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ بەرپرسانی یانەکەی داوایان لێكردووه‌ لەگەڵیان بەردەوام بێت، ده‌شڵێت: ئەمەش شتێکی باشە و خۆشحاڵم کە متمانەیان بە من هەیە، ئەوان داوایان لێکردوو ساڵێکی دیکەش گرێبەستەکەمە نوێ بکەمەوە.

بووفۆن گوتیشی: بریارە لە هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە لەگەڵ یەکتری قسە بکەین و دەمەوێت بە باشی بیر لە داهاتووم بکەمەوە، ئەگەر بزانم دەتوانم کاریگەر بم بۆ ئەم یانەیە، ئەوا بە بێ دوو دڵی واژۆ لەسەر گرێبەستێکی نوێ دەکەم.

بۆوفۆن ده‌شڵێت: من لەو تەمەنە زۆر دڵخۆشم کە لە پاریسم، ژیانی ئەم شارە فێری شتی نوێ کردووم و دەمەوێت زیاتر خۆشی لەو شتە نوێیانە ببینم. هەربۆیە ئەم یانەیەم لە دوای جێهێشتنی یۆڤێنتۆس هەڵبژارد، زانیم کە دۆخی ئێرە چۆنە.

جیانلویجی بووفۆنی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، له‌ هاوینی 2018 به‌ گرێبه‌ستێكی ئازاد له‌ یوڤێنتۆسه‌وه‌ روویكرده‌ پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ 24 یاری له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كردووه‌ و 22 گۆڵی لێكراوه‌.