پۆگبا له ده‌می خۆیه‌وه داهاتووی خۆی ئاشكرا كرد
پۆل پۆگبای فڕه‌نسی و یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی رۆیشتنی له مانچێسته‌ر یونایتد راگه‌یاند.
پۆگبا له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ده‌ڵێت: ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی دیكه تاقی بكه‌مه‌وه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، سێ ساڵی باشی له مانچێسته‌ر یونایتد به‌ڕێكردووه و هه‌ندێ كاتیش رووبه‌رووی قورسی بووه‌ته‌وه.
هاوكات پۆگبا له میانی گه‌یشته‌كه‌ی بۆ تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن به مه‌به‌ستی چه‌ند كاریكی رێكلامی، ئاشكرای كرد كه ده‌یه‌وێت بچێته یانه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی نازناو به‌ده‌ستبهێنێت.
پۆگبا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد نه‌متوانی هیچ نازناوێك به‌ده‌ستبێنم، به‌داخه‌وه پرێمه‌رلیگ و چامپینۆزلیگمان له‌ده‌ستدا، هۆكاره‌كه ئاشكرایه، من حه‌ز به نازناو ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ فرانسا توانیم جامی مۆندیال ببمه‌وه، ئیستا حه‌ز دكه‌م ده‌ستكه‌وت له‌گه‌ل یانه‌یه‌كی جیاوازتر دووباره بكه‌مه‌وه، نازانم چ یانه‌كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام ده‌توانم ئه‌وه بڵیم كێشه‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به خۆمه نه‌وه‌كو مان یونایتد، بۆیه ده‌مه‌وێت نازناو ببمه‌وه، سوپاسی هه‌موو هه‌ودارانم لێره له ژاپۆن ده‌كه‌م، دڵخۆشم بۆ ساتێك له‌گه‌ڵیان قسه‌م كردووه.