تیاگۆ ئاماراڵ: مێسی شایسته‌ی باڵۆن دۆری ئه‌مساڵه
تیاگۆ ئاماراڵی هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی هه‌ولێر پێیوایه هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی 100% ده‌بێته پاڵه‌وان، ڕه‌تیشی ده‌كاته‌وه ئالیسۆن بێكه‌ر شایسته‌ی تۆپی زێرین بێت، ده‌شڵێت: لیۆنێل مێسی شایسته‌ی باڵۆن دۆری ئه‌مساڵه.
تیاگۆ ئامارال له باره‌ی ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات گۆرانكارییه‌كی باش به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه‌دا هاتووه و به‌رازیل خاوه‌نی هێرشبه‌ری باشه، له‌وانه گابرێل خیسۆس و فێرمینیۆ، ده‌شڵێت: خاڵی لاوازی به‌رازیل ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر خاكی خۆیان یاری ده‌كات، چونكه زۆرجار خاك و نێو یاریگه‌ی خۆت فشار بۆ سه‌ر یاریزانه‌كان دروست ده‌كات.
ئاماراڵ ستایشی ئاستی دانی ئالڤێس ده‌كات و پێیوایه باشترین ئاستی پێشكه‌ش كردووه، ده‌شڵێت: هه‌رگیز مێسی شایسته‌ی كارتی سوور نه‌بوو، له‌و یارییه‌دا مێسی هه‌ڵه نه‌بوو، ته‌نیا یاریزانه‌كه‌ی چیللی هه‌وڵی بێزاركردنی ده‌دا.
ئاماراڵ ده‌شڵێت: له به‌رازیل مێسی هانده‌ری زۆری هه‌یه و منیش زۆرم خۆشده‌وێت.
له باره‌ی باڵۆن دۆری ئه‌م وه‌رزه، تیاگۆ ئاماراڵ ده‌ڵێت: راسته ئاستی مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا باشتره وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێسی شایسته‌ی باڵۆن دۆره.
ئاماراڵ گوتیشی: ئارجێنتینا له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو نه‌یتوانیوه ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات.