کامیان گرەوی گۆڵکردن دەبەنەوە مێسی یان کریستیانۆ؟

مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ تاکو وازهێنانیان لە یاریکردن چەند گۆڵ دەکەن؟

کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەنیا گۆڵێکی ماوە لە کاروانی وەرزشی خۆی ببێتە خاوەنی 700 گۆڵ، کەچی لیۆنێل مێسی تاکو ئێستا لە ژیانی وەرزشی خۆی 672 گۆڵی کردووە، هەموومان حەز دەکەین بزانین دوای وازهێنانیان لە یاریکردن کامیان زیاتر گۆڵ دەکەن و کامیان گرەوی زۆرترین گۆڵ لەوی دیکە دەباتەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە کۆی 973 یاریی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی و یانەکانی 699 گۆڵی کردووە، بەڵام لیۆنێل مێسی لە کۆی 823 یاری 672 گۆڵی کردووە، بەمەش تاکو ئێستا دۆن بە جیاوازیی چەند گۆڵێک لە پێشەوەی لیۆوەیە، لەکاتێکدا مێسی لە تەمەنی 34 ساڵی دایە و مێسیش دوو ساڵ بچووکترە و 32 ساڵە.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئامار و بیرکاریانە، ئەگەر هەر ساڵێک پێنج گۆڵ کەمتر تۆمار بکەن، ئەوا پێشبینی دەکرێت تاکو تەمەنی 38 ساڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ببێتە خاوەنی 770 گۆڵ و لیۆنێل مێسیش 870 گۆڵ تۆمار بکات، بەمەش مێسی گرەوەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بباتەوە.