به فه‌رمی كریستیانۆ له یوڤێنتۆس دوورخرایه‌وه
یانه‌ی یوڤێنتۆس لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له سێریا ئه‌ی به‌رامبه‌ر بریشیا بڵاو كرده‌وه و ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆی تێدا نییه و ئه‌مشه‌ویش ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ئاماده‌ی مه‌راسیمی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی 2019 نابێت له كاتێكدا خۆی بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه به‌ربژێره.
ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس هۆكاری دوورخرانه‌وه‌ی كریستیانۆی بۆ پێكان گه‌ڕاندۆته‌وه و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه پێكانه‌كه‌ی قورس نییه.
به گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی Goalـی ئینگلیزی، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی گه‌شتی شاری میلانۆی ئیتاڵیای نه‌كردووه و به‌شداریی مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی زه بێست نابێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه دۆن هاوشانی مێسی و ڤان دایك ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌كات.