"سه‌رۆكی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه"
سه‌رۆكی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به فه‌رمی ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه كێشاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌م وه‌رزه یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له یه‌كه‌مین به‌شداریكردنی له خولی نایابی كوردستان ئاستێكی سه‌رنجراكێشی پێشكه‌ش كرد، به خاوێنترین یانه‌ش له ڕووی یاریكردنه‌وه ده‌ستنیشان كرا.
له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه، محه‌مه‌د حاجی فایه‌ق سه‌رۆكی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بڕیاریدا دوای 2 ساڵ ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت، بریاریشه ئێواره‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه له پرێس كۆنفرانسێك له كاتژمێر 3:00 له هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی ده‌ربه‌ندیخان، محه‌مه‌د حاجی فایه‌ق به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا بكات و گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی داهاتووی یانه‌كه‌شی بخاته‌ڕوو.
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م وه‌رزه پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی گرت، له كۆی 26 یاری، 8 بردنه‌وه، 10 به‌رامبه‌ربوون و 8 شكستی تۆمار كرد، ده‌ربه‌ندیخان تاكه یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه بوو كه یاریزانه‌كانی هیچ كارتێكی سووریا‌ن به‌ڕوویدا به‌رز نه‌كراته‌وه و ته‌نیا 43 كارتی زه‌ردیان وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانی خوله‌كه.