كچه كوردێك له نێو مه‌ڕوماڵات و كۆچبه‌ری ده‌بێته پاڵه‌وانێكی گه‌وره
ئاماده‌كردنی: كه‌ژاڵ حه‌سه‌نی
سه‌وسەن ڕەشیدی، ئه‌و خانمه وه‌رزشوانه كورده‌ی له كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له نێو خانه‌واده‌یه‌كی كۆچبه‌ر و له نێو مه‌ڕ و ماڵات به‌خێوكردن په‌ره‌ی به وه‌رزشه‌كه‌ی دا و بووه یه‌كێك له به‌هێزترین یاریزانی مشته‌كۆڵه له‌سه‌ر ئاستی ئێران و جیهان.
چیرۆكی سه‌وسه‌ن جیاوازه له هه‌مووان
سوسه‌ن له به‌هاری 1992 له شاری كرماشان له دایكبووه و له نێو خێزانه‌كه‌ی به سه‌حه‌ر بانگی ده‌كه‌ن، نازناوی بەهێزترین كچه بۆكسوه‌شێنی ئێرانی پێدراوه به كچه مشتوەشێنەره‌كه ناسراوە .
سوسەن وەرزشوانێکی کوردە و تا ئێستا بێ وێنە بووە، بەڵام سەحەر چیرۆکی جیاوازی هەیە، جیاوازتر لە کچە لادێی و عەشایرەکانی تر.
خیزانەکەی لە هۆز و بنه‌ماڵه‌یه‌كی کۆچبەری کرماشانین، خانه‌واده‌كه‌ی سه‌حر باوه‌ڕیانوایە کچ ستوونی سەرەکی ئابووری و سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی داهاته، هه‌ربۆیه سه‌حه‌ر هاوشێوه‌ی كچه‌كانی دیكه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی شانبەشانی پیاوەکانیان ئیشی مەڕو ماڵات دەکەن و لە ماڵیشەوە کابانن، بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر بەشخوراون و بۆ سەرەکیترین مافە کۆمەڵایەتیەکانیان بەربەستیان هەیە.
له نێو مه‌ڕ و ماڵاته‌وه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك دره‌وشایه‌وه
سوسه‌ن، له نێو خانه‌واده‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغ كه له 6 خوشك و 2 برا پێك دێن خه‌ریكی به‌خێوكردنی مه‌ر و ماڵات بووه، باری داراییان باش نییە و کۆچبەرن و هەر دوو وەرز جارێک کۆچ بۆ کرماشان و جارێکیش كۆچ بۆ خوزستان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای كۆچبه‌ری و هه‌ژاری، سوسەن بڕوانامه‌ی دێپلۆمی به‌ده‌ستهێناوه و به‌ڵام نه‌یانتوانیوه لە خوێندن بەردەوام بێت.
سه‌حه‌ر له میانی گێرانه‌وه‌ی چیرۆكی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی خۆی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه کچانی لادێ و ده‌شته‌كی و كۆچبه‌ره‌كان هەموویان بەهێزن و توانای وەرزشی باشیان هەیە دەکرێ سەرکەوتووبن، ده‌شڵێت: بەڵام کەلتوور و دابونەریت ئەو ڕێگەیان پێ نادات.
خانمه بۆكسوه‌شێنه كورده‌كه چیرۆكی خۆی ده‌گێرێته‌وه
ئێستا ناوی سه‌وسەن ڕەشیدی یەکێکە لە ناوە هەرە گەورەکانی وەرزشی کچانی ئێران و نازناوی بەهێزترین مشتوه‌شێنی هه‌یه.
ئەو هەر لە منداڵیەوە خولیای وەرزشی هەبووە و لە قوتابخانە لە 11 چرکە توانیویه‌تی جارێک بە دەوری قوتابخانەکەی بسوڕێتەوە چەندین جار بۆته پاڵه‌وانی ماراسۆنی قوتابخانەكه‌ی.
دواتر لە کێبڕکێ پارێزگای کرماشان جامی پاڵه‌وانێتی ماڕاسۆنی به‌ده‌ستهێناوه. کاتێک دایکی به‌توانا و به‌هره‌ی سه‌حری زانیوه زۆر پاڵپشتی کچەکەی کردووە .
سه‌وسەن ده‌ڵێت: نەمدەزانی شتێک بە ناوی هۆڵی وەرزشی هەیە و دەکرێت لەوێ بە شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی سوود وەربگری و تواناکان زیاتر پەروەردە بکرێت.
ئاواتی سه‌وسه‌ن گه‌وره‌تر بوو، ته‌نیا ماراسۆن نه‌بوو
10 ساڵ پێش ئێستا سه‌وسەن لە گەڵ هۆزه‌كه‌ی کۆچیان به‌ره‌و كرماشان كرد، دواتر لە ڕێگای کچە پورەکەی ڕۆیشت بۆ هۆڵی وەرزشی (کینگ بۆکسینگ)، سوسەن پێشتر لە رێگه‌ی شاشه‌ی تیڤییه‌كانه‌وه دوو سێ جار وەرزشی کینگ بۆکسینگی بینی بوو، لە خه‌یاڵی خۆی لاسایی دەکردەوە، دواتر ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵه‌ی بووه راستی و په‌یوه‌ندی به هۆڵێكی وه‌رزشی كرد، ئه‌وه‌ش بۆ سه‌وسه‌ن وه‌كو خه‌ونێك وابوو.
سه‌وسه‌ن به‌بێ پاره و گیرفانی خاڵی كۆڵی نه‌دا
سه‌وسه‌ن له نێو هۆڵی وه‌رزشی بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستی به راهێنان كرد، ڕاهێنەرەکەی ئاگاداری باری دارایی سوسەن بوو، بۆیه بە بێ وەرگرتنی پارە ڕاهێنەری بە كچه كورده‌كه ده‌کرد .
سوسەن لە کەمترین کاتدا توانای خۆی سه‌لماند و ئامادەبوونی خۆی بۆ پاڵه‌وانێتی و كێبڕكێ پیشاندا، به‌مه‌ش لە مانگی یەکەمی وەرزشی خۆیدا توانی خەڵاتی یەکەم به‌ده‌سبێنێت، دواتر لە کێبڕکێ نێوخۆیی ئێران بەشدار بوو، بەڵام وەکو خۆی دەڵێت بە ناحەق دەستی بەرامبەرەکەیان بەرز کردووتەوە و زوڵمیان له سه‌حه‌ر كرد، ئەمە زۆر کاریگەری نەرینی هەبووە و باری دەروونی سه‌وسەنی بۆ ماوەیه‌ك تێكدا، بەڵام داوتر بە خۆی هاتووتەوە دیسان بەردەوامی بە وەرزشەکەی داوە .
سه‌وسه‌ن به‌ربه‌ستی گه‌وره‌تری هه‌بوو
گەورەکانی بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌تی سه‌وسه‌ن، وه‌رزشكردنه‌كه‌ی سه‌وسه‌نیان به كارێكی خراپ و كاره‌سات ده‌زانی و دەیانگوت ئەوه یاسا شکاندنە.
سوسەن له‌مباره‌یه‌وه دەڵێت: به‌رده‌وام باوکم و دایک و برا و مامەکانمیان هان دەدا بۆ ئەوەی به‌ربه‌ستم بۆ دروست بكه‌ن و رێگه‌ی وه‌رزشم لێ بگرن، دەیانگوت دیارنییە کچەکەتان له جیاتی هۆڵ بۆ کوێ دەڕوات و کچە شاریەکان هەڵی دەخەڵێتێنن و ئابڕوومان بەبۆنەی کچەکەتان دەروات .
سه‌وسه‌ن زیاتر چیرۆكی به‌ربه‌ست و زه‌حمه‌تی خۆی ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت: به‌هۆی قسه و فشاری عه‌شیره‌ته‌كه‌مان، خێزانەکەم چەندین جار منیان له ماڵه‌وه زیندانی ده‌كرد بۆ ئەوەی له وه‌رزشه‌كه‌م دووربخه‌نه‌وه، بەڵام من هەر بەردەوام بووم و كۆڵم نه‌دا، دوای زه‌حمه‌تییه‌كی زۆر بۆ ئه‌وانم سه‌لماند كه هیوای من ته‌نیا وه‌رزشه و هیچی تر..
سه‌وسه‌ن ده‌شڵێـت: له نێو عه‌شیره‌ته‌كه‌مان كه سانێكی باش هه‌بوون كه پشتگیریان ده‌كردم و دڵنیاییان ده‌دایه خێزان و گه‌وره‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌مان كه مه‌به‌ستی سه‌حه‌ر ته‌نیا وه‌رزشه و به‌س.
سه‌حه‌ر به ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به‌ربه‌سته‌كانی تێك‌شكاند
سه‌حه‌ر، پاڵه‌وانه كورده‌كه‌ی كرماشان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌و رۆژه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ئێران له پاڵه‌وانێتی مشته‌كۆڵه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، پشتگیری باوكی و خانه‌واده‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد و تێگه‌یشتنی هه‌مووانی گۆڕی و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌میشی ڕاماڵی.
سه‌حه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: دوای ئەوەی من یەکەمی ئێرانم هێناوە, باوکم هه‌موو پشتگیرییه‌كی خۆی بۆ دووپات كردمه‌وه و دڵنیای كردمه‌وه كه سه‌رده‌كه‌وم، بۆیە ئیتر باوكم له‌و رۆژه‌وه پاڵپشتم بوو، زۆر بە من ماندوو ببوو، هەمووکات خۆی منی دەبردە شار و هەموو جار 4 کاتژمێر چاوەڕێمی دەکرد تا لە مه‌شق و پڕۆڤە تەواو دەبووم و دەگەڕاینەوە بۆ خێمه‌كانمان كه 3 كاتژمێر له ڕێگای شار دوور بوو.
سه‌وسه‌ن 11 جار بووه پاڵه‌وانی خانمانی ئێران
سوسەن تەنها هاوینان دەیتوانی لە هۆڵی وەرزش ئامادە بێت، چۆنکە شەش مانگی دووەمی ساڵ دەبووا لەگەڵ هۆزه‌كه‌ی کۆچیان بو خوزستان بکردبا، بەڵام هەرکات سه‌وسەن کێبڕکێ وەرزشی هەبووایه باوکی كارئاسانی سه‌وسەن ده‌كرد و رێگه‌ی ده‌دا بە تەنیا بڕوات بۆ کێبڕکێ و دواتر بە تەنیاش بگەڕێتەوە .
سوسەن له‌م نێوه‌نده‌دا 11 جار بووه پاڵه‌وانی كێنگ بۆ كسینگ له‌سه‌ر ئاستی خانمانی ئێران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌وسه‌ن شانازییه‌كی گه‌وره بۆ هه‌موو كچه كوردێكە، بەڵام هێشتا عه‌شیره‌ته‌كه‌ی ڕانەهاتوون و هەر دەڵێن کچ نابێت وەرزش بکات.
سه‌وسه‌ن به گریانه‌وه باس له ئازاره‌كانی خۆی ده‌كات
سوسەن له درێژی گێرانه‌وه‌ی چیرۆكی ده‌ركه‌وتنی خۆی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كچانی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی زۆر بەربەستیان هەیە و هەمووکات به سه‌رسوڕمانه‌وه دەڵێن سوسەن تۆ چۆن توانیت بەرگەی ئەو هەموو بەربەستە بگریت؟
سوسەن له مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كچانی خانه‌واده و هۆزه‌كه‌مان ئاواتەخوازبوون وەکو من له بوارێكی وه‌رزش خۆیان ببیننه‌وه، بەڵام بەداخەوە پێیان نه‌كرا .
سه‌وسه‌ن بە گریانەوە باس له ئازار و مه‌ینتییه‌كانی خۆی ده‌كات ودەڵێت: من زۆر ئازارم چه‌شت، زۆر قسەی خراپیان پێم گوت، زۆر گوتیان تۆ کاری قەدەغەت کردووە و یاسای عه‌شیره‌ته‌كه‌مانت شكاندووه، به‌ڵام من كۆڵم نه‌دا،
جگە لەوانەش ئێمە خێزانێکی هه‌ژار بووین، باوکم نەیدەتوانی پارەم بۆ دابین بکات و بۆ کێبڕکێ شارەکانیتر، پارەی گه‌شت و كرێی هاتووچۆم نەبوو، یانەکەش هیچیان بۆمان دابین نەدەکرد و من دەبووا پاره قەرز بكه‌م بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كان، دوای گەڕانەوەم بە فرۆشتنی شیر و ماست قەرزەکەم دەدایه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كچه رێگه نه‌دراوه هیچ تۆمارێكی ڤیدیۆیی هه‌بێت
سه‌حه‌ر له کۆی بردنه‌وه‌ی 11 پاڵه‌وانێتی، كه‌چی هیچ خەڵاتێکی مادی پێ نەدراوە، تەنیا مێدالیاکانی هەیە کە لە نێو كیسه‌یه‌ك لە سووچێکی خێوه‌تی ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵیواسیوه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌و كچه كورده ده‌ڵێت: تەنانەت یەک ڤیدیۆی لە کێبەڕکێیەکانی نییە، چۆنکە ئێمە کچین و نابێت ڤیدیۆمان تۆمار بکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە میدیاکانی ئەڵمانیا و فەڕانسا گرینگی زۆریان بە سه‌وسەن داوە و ڕێزیان له هەوڵ و ماندووبوونی ئه‌و كچه كورده گرتووه.
سه‌وسه‌ن بۆ هاوسه‌رگیری سه‌رنجی كوڕه كوردێكی بۆ لای خۆی راكێشاوە
ئازایەتی سوسەن سەرنجی کوڕە کوردێکی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، دواتر خوازبێنی سه‌حه‌ر كرا ژیانی هاوسەرییان پێکهێناوە.
هاوسەرەکەی بوتە پاڵپشتی سه‌حه‌ر و لە خوزستان هۆڵی وەرزشی بۆ سوسەن کردووتەوە، بەم شێوەیە هەم لە ژیانی عەشایری خۆی بەردەوامه و هەم ڕاهێنان به ئاره‌زوومه‌ندانی یاری كیك بۆكسینگ دەکات .
بەڵام هێشتا ئاواتێکی تری سوسەن ماوە ئەوەش ئەوەیە پیاوه عه‌شایره‌كانی نێو هۆزه‌كه‌ی ڕێگەی پێ بدەن و لە خێوه‌ت مه‌شق بە منداڵانی خانه‌واده‌كه‌ی بکات.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌حه‌ر ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه هێشتا ئه‌و ئاواته‌م نه‌هاتۆته دی بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شق به منداڵانی نێو خێوه‌ته‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌مان بكه‌م، هێشتا هەر بەربەستەکان ماوە، له كاتێكدا منداڵی هۆزه‌كه‌مان چەند بێبەشن لە سەرەکیترین مافەکانیان.