به‌ فه‌رمی ئینته‌ر میلان گابرێل باربۆسای فرۆشت

چاره‌نووسی هێرشبه‌ره‌ به‌رازیلییه‌كه‌ یه‌كلایی كرایه‌وه‌

گابریێل باربۆسا هێرشبەری بەرازیلی یانەی ئینتەر میلان بە شێوەی هەمیشەیی بووە یاریزانی یانەی فلامینگۆی وڵاتەکەی.

ماڵپەری فەرمی یانەی فلامینگۆی بەرازیلی بڵاویکردەوە بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لەسەر گواستنەوەی هەمیشەیی گۆڵکارە کاتیەکەی یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024  و بە بڕی 17 ملیۆن یۆرۆ درێسی یانەکەیان دەپۆشێت و لە ئەگەری گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە فلامینگۆوە بۆ یانەیەکی دیکە، ئەوا 20%ـی پارەی گرێبەستەکەی بۆ نێرازۆری دەبێت.

گابی گۆڵ سەرەتای ساڵی رابردوو بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی وڵاتەکەی کرد و لەو کاتەوە لەگەڵ یانەکەی بەشداری43  یاریکرد و توانی 34 گۆڵ و 11 ئاسیست بۆ یانەکەی بکات و سەرکردایەتی بەدەست هێنانی ناسناوی کوپا لیبەرتادۆرێسی کرد لەگەڵ یانەکەی.