بارسێلۆنای نوێ له‌سه‌رده‌می كیكی تامی یه‌كه‌مین شكستی چه‌شت
بارسێلۆنا له‌سه‌رده‌می كیكی سێتیێنی راهێنه‌ری نوێی تامی یه‌كه‌مین شكستی له لالیگا چه‌شت، كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به ڤالێنسیا دۆڕان.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 25 جه‌نیوه‌ری 2020، له گه‌ڕی بیست و یه‌كه‌می لالیگا، بارسێلۆنا له یاریگه‌ی مێستایا بووه میوانی یانه‌ی ڤالێنسیا.
له خوله‌كی 12، ماكسیمیانۆ گۆمێز یاریزانی یانه‌ی ڤالێنسیا لێدانێكی پێناڵتی جێبه‌جێ كرد و تیر شتێگن لێدانه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له خوله‌كی 48ـی ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، جۆردی ئالبا گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان تۆماركرد.
دواتر له خوله‌كی 77 له هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا ماكسیملیانۆ گۆمێز گۆڵی دووه‌می بۆ ڤالێنسیا زیاد كرد، هه‌مان ئه‌و یاریزانه‌ی كه له گێمی یه‌كه‌م لێدانی پێناڵتی له‌ده‌ستدا.
پاشان له خوله‌كی 81 ڤالێنسیا گۆڵی سێیه‌میشی كرد، به‌ڵام ناوبژیوان به‌بیانووی فاوڵ گۆڵه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی ڤالێنسیا كۆتایی هات.
بارسێلۆنا به 43 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پێشه‌نگی لالیگا مایه‌وه، سبه‌ی ریال مه‌درید به یه‌كسانبوون پێشه‌نگی وه‌رده‌گرێت، له به‌رامبه‌ردا ڤالنێسیا به 34 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ پله‌ی شه‌شه‌م سه‌ركه‌وت.