"پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له مۆندیال ئاشكرا بوو"
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا ناوی ئه‌و پێكهاته‌یه ئاشكرا ده‌كات كه تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له مۆندیالی 2018 پشتی پێده‌به‌ستێت و له یه‌كه‌مین یاری رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رامبه‌ر سویسرا تاقی ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه راهێنه‌ری به‌رازیل به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌شداری به هه‌ریه‌ك له (كۆتینهۆ، ویلیان، نێیمار و گابرێل خیسۆس) ده‌كات.
تیتی راهێنه‌ری به‌رازیلی رۆبێرتۆ فێرمینیۆ وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گی (خیسۆس) پشتی پێده‌به‌ستێت و له هێڵی ناوه‌ند (پاوڵینهۆ و كاسێمیرۆ) یاری ده‌كه‌ن.
له هێڵی به‌رگری سه‌ماكاره‌كانی به‌رازیل هه‌ریه‌ك له (تیاگۆ سیلڤا، می‌راند، دانیلۆ و مارسێلۆ) یاری ده‌كه‌ن.
یاریكردنی (ئالیسۆن)ـی گۆڵپارێزی یانه‌ی رۆما له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بۆ مۆندیال یه‌كلایی بۆته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، تیتی راهێنه‌ری به‌رازیل ئه‌م پێكهاته‌یه‌ی له یارییه دۆستانه‌كه‌ی پێشووی به‌رامبه‌ر نه‌مسا تاقی كرده‌وه كاتێك به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌یان برده‌وه.
له مۆندیالی 2018 به‌رازیل له گرووپی پێنجه‌م شانبه‌شانی هه‌ریه‌ك له (سویسرا، كۆسته‌ریكا و سڕبیا) یاری ده‌كات.