"سۆلاری دوای مه‌شقه‌كان به فه‌رمی ماڵئاوایی له یاریزانه‌كان كردووه"
سانتیاگۆ سۆلاری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگای وه‌رزشی ڤالدیبیباس ماڵئاوایی له یاریزانه‌كان و كارمه‌ندانی شوێنی مه‌شق و راهێنانه‌كانی ریال مه‌درید كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان و میدیاكانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه پێرێز گه‌ڕانه‌وه‌ی زینه‌دین زێدانی مسۆگه‌ر كردووه و پێشبینی ده‌كه‌ن له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان رابگه‌یه‌ندرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ماركا، له دوای شكسته‌كه‌ی ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئا‌یاكس، له كۆبوونه‌وه‌ی كارگێری ریال مه‌درید بڕیاری دوورخرانه‌وه‌ی سۆلاری درابوو، به‌ڵام ته‌نیا په‌یوه‌ست بوو به كات و چاوه‌ڕێی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی وه‌ڵامی زێدان و مۆرینهۆ بوون تا یه‌كێكیان بۆ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید بگه‌ڕێته‌وه، دواجار زیزۆ رازیبوو، له به‌رامبه‌ردا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه مۆرینهۆ ببێته راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان.
به گوێره‌ی پرۆگرامی چیرینگیتۆی ئیسپانیا، پێرێز جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ زینه‌دین زێدان گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و له كاتژمێر 8:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به فه‌رمی هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی زیزۆ راده‌گه‌یه‌نن.