به فه‌رمی بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی راگه‌یاند
به فه‌رمی لودۆڤیت رێیس ناوەڕاستکاری لاوی هۆڵەندی یانەی گرۆنینگێن پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا كرد.
بارسێلۆنا له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر گواستنه‌وه ناوەراستکارە 18 ساڵانەکەی یانە گرۆنینگێنی راگه‌یاند و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه گرێبه‌سته‌كه‌شی به یه‌ك ملیۆن یۆرۆ خه‌ملێندراوه.
لودۆڤیت رێیس دوێنێ به‌یانی بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی سەردانی شاری بارسێلۆنای کردووە و بۆ ماوەی 3 وەرز له به‌رامبه‌ر 3 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاڵەوانەکەی لالیگا دەکات و دەبێتە دووەم یاریزانی خولی هۆلەندا دوای دی یۆنگ پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات.
رێیس ئەم وەرزە بە ئاستە باشەکەی نزیک بوو یانەکەی بگەینێتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو و لەلایەن چەند یانەیەکی دیکە ئەوروپی گرنگی پێ ده‌درا، به‌ڵام بارسێلۆنا به‌خێرایی له چنگی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپای ده‌رهێنا.
لودۆڤیت رێیس به ره‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی سلۆڤاكیایه، به‌ڵام هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی هۆڵه‌ندایه، له ته‌مه‌نێكی بچووك 50 یاری بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی گرۆنینگێن كردووه 2 گۆڵ و 2 ئاسیستی تۆمار كردووه و تایبه‌تمه‌ندی ناوه‌راستكار و برگریكاری تێدایه.