ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رازیلی شێوازی راگرتنی مێسی ئاشكرا ده‌كات
ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، ئامۆژگاری یاریزانه‌كانی لیۆن له باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مێسی ده‌كات، شێوازی راگرتنی مێسی بۆ یاریزانه‌كانی لیۆن ده‌ستنیشان ده‌كات.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له یاری چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، لیۆن میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات.
كریس گۆمێز به‌رگریكاری به‌رازیلی پێشووی یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا ده‌ڵێت: راگرتنی مێسی زۆر زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ته‌نیا به یه‌ك شێواز ده‌كرێت، به‌توندی یاری له‌گه‌ڵ بكه‌یت و هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر بكه‌یت و له نێو یاریگه له‌گه‌ڵی جووت بیت و مه‌وادی یاریگه‌ی له‌به‌رده‌م كه‌م بكه‌یته‌وه.
كریس گۆمێزی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، پێشتر یاری بۆ یانه‌ی كۆرنسیانز، كروزیرۆ، ڤاسكۆ دی گاما، گریمۆی به‌رازیلی كردووه، له نێوان ساڵی 2004 تا 2012 یاری بۆ یانه‌ی لیۆن كردووه و له ئێستاشدا راهێنه‌ری تیپی لاوانی خوار ته‌مه‌ن 19 ساڵی یانه‌ی لیۆنه.