زێدان باسی هه‌زار پاسه‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات
ریال مه‌درید له قۆناخی شازده‌ی جامی شای ئیسپانیا سبه‌ی ده‌بێته میوانی ریال زاراگۆزا، كه ئه‌م یانه‌یه له خولی پله‌دوو ركابه‌ری ده‌كات.
ریال مه‌درید به‌ر له‌م یارییه توانی پێشه‌نگی لالیگا به ركابه‌ره مێژووییه‌كه‌ی كه بارسێلۆنایه چۆڵ بكات و ئێستاش ده‌یه‌وێت هه‌نگاوێكی دیكه بۆ بردنه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا بهاوێژێت و بگاته چاره‌كی كۆتایی.
كه ریال مه‌درید له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو ته‌نیا سێ جار نازناوی جامی شای بردۆته‌وه.
به‌ر له یارییه‌كه‌ش زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ر به توندی وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه ده‌داته‌وه كه رووبه‌ڕووی ده‌كرێنه‌وه به‌هۆی شكسته به‌رده‌وامه‌كانیان له بردنه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا، كه زیدان تاكو ئێستا وه‌كو راهینه‌ر 10 نازناوی جیاوازی بۆ یانه‌كه‌ی بردۆته‌وه، به‌ڵام ده‌ستی به جامی شای ئیسپانیا نه‌گه‌یشتووه.
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی گوتی: بێگومان یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر زاراگۆزا سه‌خت و قوڕسه، ئه‌وان به ئاستێكی به‌رز له خولی پله‌دووی یاریی ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه خولی پله‌یه‌ك، ده‌مانه‌وێت به هه‌موو توانایه‌ك ئه‌م یارییه ببه‌ینه‌وه، یاریزانه‌كانمان ئاماده‌ن.
له‌باره‌ی بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، زێدان ده‌ڵێت: تاكو 31ـی ئه‌م مانگه ئه‌گه‌ری روودانی هه‌موو شتێك هه‌یه، به‌ڵام ئێستا له باشترین یاریزانه‌كانمان هه‌یه و ده‌مه‌وێت كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م.
زیزۆ گوتیشیك هه‌ر یانه‌یه‌ك و هه‌ر راهێنه‌رێك شێوازی خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ی هانده‌ران ده‌یانه‌وێت ته‌نیا ته‌واوكردنی هه‌زار پاس نییه، ئه‌وان هه‌موو شتێكیان ده‌وێت.
زیزۆ گوتیشی: جامی شا بۆ هه‌مووان زۆر گرنگه راسته ئێمه ساڵانێكه له بردنه‌وه‌ی ئه‌م نازناوه بێبه‌شین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانن ریال مه‌درید خاوه‌نی 13 نازناوی چامپیۆنزلیگه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین چیرۆكی تیپه‌كه‌مان له جامی شا بگۆڕین و نازناوه‌كه ببه‌ینه‌وه، هیچ تێبینیه‌كیشم له‌سه‌ر شێوازه نوێیه‌كه‌ی جامی شا نییه و له فه‌ره‌نساش جێبه‌جێ ده‌كرێت، به یارییه‌ك هه‌موو شتێك كۆتایی دێت، هه‌وڵده‌ده‌ین خۆمان له‌گه‌ڵ شێوازی خوله‌كه بگونجێنین.