سیمیۆنی 2 كه‌س به هۆكاری شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس ده‌ستنشیان ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به هاتریكێك ریمۆنتادای به‌سه‌ر یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كرد و تیپه‌كه‌ی سیمیۆنی له چامپیۆنزلیگ دوورخستۆته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه سیمیۆنی هۆكاری شكسته‌كه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كات.
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له باره‌ی شكسته‌كه‌یان گوتی: هۆكاری شكسته‌كه‌مان په‌یوه‌ندی به منه‌وه هه‌یه و له ئه‌ستۆی منه، هۆكاری دووه‌م به‌هێزی یوڤێنتۆس و به‌تایبه‌تی كریستیانۆ كه یاریزانێكی مه‌زنه و یه‌كێكه له باشترینه‌كانی جیهان.
سیمیۆنی گوتیشی: ئه‌گه‌ر به ساده‌یی ئه‌نجامه‌كه شی بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه، كاتێك دوو تیمی به‌هیز رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه ئه‌نجامی باش له نێو یاریگه‌ی خۆیان به‌ده‌ستده‌هینن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیمه له یاریگه‌ی خۆیمان و یۆڤیش له یاریگه‌ی خۆیان ئه‌نجامیاندا.
سیمیۆنی ده‌شڵێت: من ئه‌نجامی یارییه‌كه بۆ به‌خت ناگه‌ڕێنمه‌وه و كاتێك سه‌یری پیكهاته‌كه‌ی ده‌كه‌یت تێده‌گه‌یت چه‌نده به‌هیزن، بۆیه من پیرۆزبایی له یۆڤی ده‌كه‌م، ئێمه زۆر هه‌وڵماندا و خۆمان ماندوو كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین وته‌نیا یه‌ك هه‌وڵی مۆراتامان هه‌بوو له تامیی یه‌كه‌م، راشكاوانه بم، من له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی یارییه‌كه زۆر باشم، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی رۆناڵدۆ، ئه‌وه شتێكی ئاساییه رۆنالدۆ پێشووتریش كاری مه‌زنی كردووه و ئه‌و یه‌كیكه له باشترینه‌كانی جیهان و زۆر ئاساییه به‌م شێوه‌یه ده‌ربكه‌وێت.