بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی ماندزۆكیچ نزیك ده‌بێته‌وه
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئیتاڵیا ماریۆ ماندزۆكیچ هێرشبه‌ری یوڤێنتۆس نزیكه له په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی بارسێلۆنا.
رۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه كۆبوونه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌ی رابردووی نێوان به‌رپرسانی بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس گفتوگۆكردن بووه له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی دوو یاریزان له نێوان هه‌ردوو یانه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه گرێبه‌سته‌كه نزیكه له یه‌كلابوونه‌وه ئه‌ویش گۆڕینه‌وه‌ی خوان میراندا و ماریۆ ماندزۆكیچه.
سه‌رچاوه‌كان هه‌روه‌ها بڵاویانكردۆته‌وه پاڵه‌وانی ئیتاڵیا له هه‌مان كاتدا ده‌یه‌وێت عوسمان دێمبڵی بباته ریزه‌كانی ئه‌گه‌ر له‌م هاوینه ده‌ستبه‌رداری پاولۆ دیبالا ببێت.
ماریۆ ماندزۆكیچی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس له كۆی 33 یاری 10 گۆڵ و 7 ئاسیستی كرد، له كۆی 162 یاری له‌گه‌ڵ یوڤی 44 گۆڵ و 24 ئاسیستی كردووه، له‌گه‌ڵ بایرن میونشن له 88 یاری 48 گۆڵ و له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كۆی 43 یاری 20 گۆڵ و 5 ئاسیستی تۆمار كردووه.