داوا دەكرێت بەشێك له یارییه‌كانی مۆندیالی 2022 له هه‌ولێر بكرێن
K24 - ھەولێر
لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوانی عێراق پێشنیاز ده‌كات به‌شێك له یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2022 له عێراق بكرێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌باس علێوی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ئاماده‌ن میوانداری به‌شێك له یارییه‌كانی مۆندیالی 2022 بكه‌ن كه بڕیاره له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه بچێت.
راشیگه‌یاند، قه‌ته‌ر ره‌نگه نه‌توانێت به ته‌نیا میوانداری ئه‌و پاڵه‌وانییه‌تیه جیهانییه بكات كه پێشبینی ده‌كرێت بۆ 48 هه‌ڵبژارده به‌رز بكرێته‌وه، به‌م هۆیه‌وه داوای له كوێت كردووه هاوكاربێت له میوانداریكردنی به‌شێك له یارییه‌كان، بۆیه به‌باشی ده‌زانین ئاماده‌یی خۆیان نیشان بده‌ن كه عێراقیش میوانداریی به‌شێك له یارییه‌كان بكات و شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ربه‌لا و به‌سرا پاڵێوراون بۆ میواندارییه‌كه.
ھ.م