بڕیاریی كۆتایی له باره‌ی چاره‌نووسی یانه‌ی زاخۆ و 17 گۆڵه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ده‌درێت
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئه‌مڕۆ ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی رووداوه‌كانی دوایین گه‌ڕی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو، سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نه‌بێت له خوله‌كان ده‌كشێینه‌وه.
له ئێستادا لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه و به‌ڵگه و به‌دوداچوونه له رووداوه‌كانی دوایین گه‌ڕی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌كه بانگهێشتی ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی نێوان (جیهان و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی) و (زاخۆ و ئاشتی) كردووه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شێك له یاریزانه‌كانی یانه‌ی جیهان كراوه و بڕیاره له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان رابگه‌یه‌نن.
حه‌مید سه‌لمان سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ كه ئه‌مڕۆ له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئاماده بوو له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كان به‌سوودی زاخۆ نه‌شكێته‌وه له سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌كشێنه‌وه.
له دوایین گه‌ڕی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پێویستی به 13 گۆڵ بوو بۆ ئه‌وه‌ی نازناوی خوله‌كه بباته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو 17 گۆڵی له جیهان كرد و پێش زاخۆ كه‌وته‌وه و پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرت، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه.