به‌په‌له.. ساری شوێنی خۆی له چێڵسی بۆ ئه‌م راهێنه‌ر چۆل كرد
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئیتاڵیا ماوریزیۆ ساری به ته‌واوه‌تی نزیكه له وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یوڤێنتۆس.
تۆڕی سكای سپۆرتس و جیانلوكا دی مارزیۆی رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووه چێڵسی و یوڤێنتۆس گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و ماوریزیۆ ساری له پرێمه‌رلیگه‌وه ده‌چێته‌وه سێریا ئه‌ی و له شوێنی ماسیمیلیانۆ ئالێگری ده‌بێته راهێنه‌ری خانمه پیره‌كه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه فرانك لامپارد ئه‌فسانه‌ی چێڵسی كه ئێستا راهێنه‌رایه‌تی دێربی كاونتی ده‌كات به‌هێزترین به‌ربژێره ببێته راهێنه‌ری چێڵسی.