پێكهاته‌ی بارسێلۆنا بۆ یاریی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا ئاشكرا بوو
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا پێكهاته‌ی بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا به‌رامبه‌ر سێڤییا ئاشكرا كردووه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه ڤاڵڤێردی بۆ جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له شوێنی تیر شتیگن پشت به (سیلیسن) ده‌به‌ستێت و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاری كلیمن لینگلێت و ئارسه‌ر میلۆ ده‌كات كه ئه‌م هاوینه په‌یوه‌ندیان به بارسێلۆنا كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ڤاڵڤێردی بۆ یارییه‌كه (مونیر حه‌دادی و رافینها) له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی جێگیر ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له یارییه دۆستانه و ئاماده‌كارییه‌كان له ئه‌مریكا سه‌رنجی ڤاڵڤێردیان بۆ لای خۆیان راكێشا.
پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
گۆڵپارێز: سیلیسین
به‌رگریكاران: جیرارد پیكێ، كلیمنت لینگلێت، نیلسۆن سیمیدۆ و جۆردی ئالبا
ناوه‌راستكاران: بۆسكێتس، ئارسه‌ر میلۆ و رافینیا ئالكانتارا
هێرشبه‌ران: لیۆنێل مێسی، عوسمان دێمبلی و مونیر حه‌دادی.
بڕیاره یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی (ته‌نجه) له مه‌غریب جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له نێوان بارسێلۆنا و سێڤییا به‌ڕێوه بچێت.