رۆژنامەیەک نرخی خشڵەکانی دەستی رۆناڵدۆ لە مەراسیمەکەی دوبەی ئاشکرا دەکات

رۆناڵدۆ بۆ شەشەم جار خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرگرت

K24 – هه‌ولێر:

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی بەهای ئەو کاتژمێر و ئەنگوستیلە و ئەڵقەیە ئاشکرا دەکات کە کریستیانۆ رۆنالدۆ لە مەراسیمی دابەشکردنی "گڵۆب سۆکەر" کردبوونیە دەست و پەنجەی

لەو مەراسیمە، رۆناڵدۆی پورتوگالی بۆ شەشەم جار وەک باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشان کرا و خەڵاتەکەی پێبەخشرا.

رۆژنامەی میرۆر ئاشکرایکردووە، نرخی ئەنگوستیلەکەی 50 هەزار پاوەندە، ئەڵقەکەی 200 هەزار پاوەند و کاتژمێرەکەی کە لە براندی "رۆلێکس"ـە، 380 هەزار پاوەندە کە نرخی گشتی هەموویان بە دۆلار دەگاتە 890 هەزار.

لەبارەی خەڵاتەکە، رۆناڵدۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی، هەستێکی زۆر خۆشم هەبوو کە ئەم خەڵاتەم لەگەڵ خێزانەکەم وەرگرت. سوپاس بۆ میوانداریت، دەتبینمەوە دوبەی!