سبه‌ی له خولی نایابی عێراق هه‌ولێر رووبه‌ڕووی به‌غدا ده‌بێته‌وه
له گه‌ڕی 32ـی خولی نایابی عێراقی، سبه‌ی دووشه‌ممه یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی یانه‌ی به‌غدا، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 7:30ـی ئێواره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش دووه‌م یاریی هه‌ولێره كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له ماوه‌ی پێنچ رۆژ له شاری به‌غدا ده‌یكات.
زه‌ردپۆشه‌كانی هه‌ولێر دوای دۆڕانیان له گه‌ڕی رابردوو به‌رامبه‌ر شورته ده‌یانه‌وێت قه‌ربووی ئه‌و شكسته بكه‌نه‌وه و له یانه‌ی به‌غدا ببنه‌وه.
هه‌ولێر له كۆی 31 یاریی 10 بردنه‌وه‌ی هه‌یه و 9 یارییش یه‌كسان بووه و 12 یارییشی دۆڕاندووه، خاوه‌نی 39 خاڵه و له خانه‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، محه‌مه‌د جه‌فال به 9 گۆڵ گۆڵكاری یانه‌ی هه‌ولێره له‌م وه‌رزه‌ی خۆلی نایابی عێراقی.
به‌غداد، له 31 یاریی 10 بردنه‌وه و 11 یه‌كسان و 10 دۆڕانی هه‌یه و خاوه‌نی 41 خاڵه و پله‌ی هه‌شته‌می گرتووه، مسته‌فا كه‌ریم به 10 گۆڵ گۆڵكاری یانه‌ی به‌غدایه.
له كۆی 10 یاری رابردووی نێوانیان له ماوه‌ی 9 ساڵی رابردوو هه‌ولێر باڵاده‌ستبووه، چونكه 4 یاریی بردۆته‌وه و یه‌ك یاریی دۆڕاندووه، 5 یارییش به یه‌كسان بوون كۆتایی هاتووه، هه‌ولێر 14 گۆڵی له به‌غدا كردووه و به‌غداش 10 گۆڵی له هه‌ولێر كردووه.