له‌گه‌ڵ هاتنی گریزمان كێشه‌یه‌كی گه‌وره به‌رۆكی بارسێلۆنای گرت
دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ئانتوان گریزمانی له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده‌وه راگه‌یاند، سه‌رۆكی یانه مه‌دریدییه‌كه هه‌ڕه‌شه له به‌رپرسانی بارسێلۆنا ده‌كات و ده‌ڵێت: له داگای مه‌درید چاوه‌ڕێتان ده‌كه‌م.
بارسێلۆنا دوێنێ گرێبه‌ستی گریزمانی به 120 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به گرێبه‌ستێكی 5 وه‌رزی و به مووچه‌ی ساڵانه 17 ملیۆن یۆرۆ هێنایه ریزه‌كانی.
ئێنریكی سیریزۆ سه‌رۆكی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌به‌رده‌سته كه به‌رپرسانی بارسێلۆنا پێشتر له‌گه‌ڵ گریزمان گه‌یشتبوونه رێككه‌وتن، به‌ڵام هه‌موو شتێكیان به‌نهێنی شاردبووه‌وه.
سه‌رۆكی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌ڵێت: به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ی گریزمان هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت پێش مانگی 7 ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه پێویسته 200 ملیۆن یۆرۆ بدات، ئه‌گه‌ر یانه‌یه‌كیش دوای مانگی 7 بێته سه‌رهێڵ پێویسته 120 ملیۆن یۆرۆ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی گریزمان بدات، به‌ڵام ئێمه به‌ڵگه‌ی دروستمان لایه كه به‌رپرسانی بارسێلۆنا پێش مانگی 7 هه‌موو شتێكیان له‌گه‌ڵ گریزۆ ته‌واو كرد بوو، ئه‌مه‌ش یانه‌ی بارسا ناچار ده‌كات بۆ ته‌واو كردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی گریزمان 80 ملیۆن یۆرۆی دیكه بده‌ن و 200 ملیۆنه‌كه ته‌واو بكه‌ن.
ئانتوان گریزمانی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له‌گه‌ڵ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال سوسیداد ده‌ستی به یاریكردن كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی تێپه‌ڕ كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 202 یاری 52 گۆڵ و 18 ئاسیستی بۆ سوسیداد كرد، دواتر له هاوینی 2014 به گرێبه‌ستێكی 30 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 257 یاری كرد و 133 گۆڵ و 50 ئاسیستی تۆمار كرد.