زێدان بۆ یه‌كه‌مجار باسی شكسته‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات
یانه‌ی ریال مه‌درید دوایین راهێنانه‌كانی ئه‌نجامدا و سبه‌ی له لالیگا ده‌بێته میوانی ریال سۆسیداد.
یه‌كلایی بووه‌ته‌وه كه ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دوای یانه‌كانی بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ته‌واو ده‌كات، كه بارسێلۆنا پێشوه‌خته نازناوه‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه و ریال مه‌دریدیش بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بێهوا كرا.
هه‌ریه‌كه له گاریس به‌یڵ و لوكا مۆدریچ و كه‌ریم بێنزێما دوای چاكبوونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی راهێنانه‌كانیان كرد.
زێنه‌دین زیدان له هه‌فته‌ی رابردوو له یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ڤیاریال به‌شداری به گاریس به‌یڵ نه‌كرد و به‌پێی سه‌رچاوه‌كان له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یاریزانه وێڵزیه‌كه ریزه‌كانی مێره‌نگی جێده‌هێڵێت.
ریال سۆسیداد له كاتێكدا میوانداری ریال مه‌درید ده‌كات له خانه‌ی هه‌شته‌م ده‌بینرێت و له قۆناخی یه‌كه‌مدا توانی به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر شایانه‌كان تووشی شكست بكات.
زینه‌دین زێدان ریال مەدری داوی ئامادەکاری بۆ یارییه‌كه‌ی سوسیداد له پرێس كۆنفرانسێك به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
"كرانه ده‌ره‌وه‌ی بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ واناكات كه ریال مه‌درید وه‌رزێكی باشی تێپه‌ڕ كردبێت و وه‌رزه خراپه‌كه‌ی ناشارێته‌وه، هه‌مووان ده‌زانن ریال مه‌درید تووشی چ كێشه‌یه‌ك بوو، به‌ڵام ئێمه له ساڵانی رابردوو توانیمان ده‌سكه‌وتی گه‌وره تۆمار بكه‌ین، بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ تا بڵێی كارێكی قوڕسه و له دوایین 5 وه‌رزی رابردوو 4 جار بووینه پاڵه‌وان، پێموایه ئێستا هه‌مووان نرخی ئه‌م كاره ده‌زانن.
ئاره‌زوو ده‌كه‌ین بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌هێزتر ده‌ركه‌وین و جارێكی دیكه ململانێی بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كان بكه‌ین، ئه‌وه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌چێژه یانه به‌هێزه‌كان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ڤالڤێردی راهێنه‌رێكی باشه و ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو وه‌رز له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌ده‌ستهێناوه زۆر گه‌وره‌یه و ناكرێت له تواناكانی كه‌م بكرێته‌وه.
یۆرێنتی پێویستی به كاتی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ده‌ربكه‌وێت بێگومان پێویستی به ململانێی زیاتر به‌هۆی بوونی یاریزانێك زیاتر له شوێنی یاریكردنی، به‌هه‌مان شێوه ئیبراهیم دیاز هێشتا بچووكه به‌لام بۆ تیپه‌كه‌مان گرنگه، كه‌ریم بێنزێماش گه‌ڕاوه‌ته‌وه راهێنانه‌كان و ره‌نگه به‌رامبه‌ر سۆسیداد ئاماده‌بێت.
ته‌نیا من پۆگبام خۆش ناوێت، هه‌موو یاریزانێكی باش ده‌توانێت كار له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م راهێنه‌ره‌كان بكات.