سوارێز داوا له ڤاڵڤێردی ده‌كات چیتر زوڵم له‌م یاریزانه‌ی بارسێلۆنا نه‌كات
لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا نیگه‌رانی خۆی له به‌رامبه‌ر ڤاڵڤێردی ده‌ربڕی به‌هۆی پشتگوێخستنی بۆسكێتس، له‌مباره‌یه‌وه سوارێز ده‌ڵێت: بۆسكێتس یه‌كێكه له باشترین به‌هره‌مه‌نده‌كانی جیهان و ناكرێت ڤاڵڤێردی به‌مجۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
پێگه‌ی DirectvSportsـی ئیسپانیا به‌شێك له دیمانه‌كه‌ی لویس سوارێزی هێرشبه‌ری بارسێلۆنای بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا هێرشبه‌ره ئۆروگواییه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆسكێتس 10 ساڵه به ئاستێكی به‌رز له پێگه و شوێنی خۆی له یاریگه ده‌جه‌نگێت و رۆڵێكی گه‌وره‌ی له راگرتنی هاوسه‌نگی تیپه‌كه‌ی بینیوه، بۆیه ناكرێت به‌مشێوه‌یه په‌راوێز بخرێت.
لویس سوارێز راشكاوانه گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بۆسكێتس ده‌كرێت به‌رامبه‌ر من بكرێت یه‌كسه‌ر ده‌چمه لای راهێنه‌ر و پێی ده‌ڵێم بارسێلۆنا جێده‌هێڵم.
سێرجیۆ بۆسكێتس له یاری رابردوو به‌رامبه‌ر لیگانیس له خوله‌كی 57 له یاریگه هاته ده‌ره‌وه و گریزمان چووه شوێنه‌كه‌ی.
له‌مباره‌یه‌وه سوارێز زیاتری گوت: ناكرێت بۆسكێتس له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دابنیشێت و ده‌رفه‌تی یاریكردنی له‌به‌رده‌م كه‌م بكرێته‌وه، چونكه ئه‌و هێشتا له لوتكه‌ی ئاستی دایه، پێویسته هه‌موومان هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بده‌ین بۆسكێتس ئاسووده بكه‌ین و پارێزگاری لێ بكه‌ین چونكه ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی بده‌ین هه‌موومان تووشی زیان ده‌بین.