رۆناڵدۆ كاتێك له ریال مه‌درید بووه داوای ژنی فیگۆی كردووه
رۆناڵدۆی به‌رازیلی له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی ریال مه‌درید بڵاو بۆته‌وه، زۆر چیرۆك و به‌سه‌رهاتی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یانه مه‌دریدییه‌كه ده‌گێرێته‌وه.
رۆناڵدۆی به‌رازیلی كه پێشتر بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له ریزه‌كانی ریال مه‌درید یاریی كردووه، له دیمانه‌یه‌كدا چه‌ندان بابه‌تی هه‌ستیار و گاڵته‌ئامێزیش ده‌خاته‌ڕوو.
رۆناڵدۆ ده‌ڵێت: فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید به‌رده‌وام له‌سه‌رچوونم بۆ یانه‌كانی شه‌وانه لێم توڕه ده‌بوو.
رۆناڵدۆ ده‌شڵێت: رۆژێكیان پێرێز پێی گوتم بۆ وه‌ك لویس فیگۆ له ماڵ نامێنیته‌وه، منیش پێم راگه‌یاند ئه‌گه‌ر ژنێكی وه‌ك هی فیگۆم بۆ په‌یدا ده‌كه‌یت ئاماده‌م یه‌ك خوله‌ك ماڵه‌وه چۆل نه‌كه‌م.
رۆناڵدۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه چه‌ندانجار له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و یانه‌یه خۆی لێ تۆڕه كراوه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: دوو جار به‌هۆی دره‌نگكه‌وتنم بۆ مه‌شق و راهێنانه‌كان زۆر به خراپی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ریال مه‌درید به‌سه‌ریدا قیراندم و زۆر به‌خراپی لێم توڕه‌بوو.
ده‌شڵێت، جارێكیشیان به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی ته‌واوم به مه‌شقه‌كان سزای دارایی درام.
رۆناڵدۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه له مۆندیالی 2002 هێشتا به ته‌واوه‌تی له پێكانه‌م چاك نه‌بووبوومه‌وه، بۆیه به‌شێوازێكی سه‌یر قژم تاشی، ئه‌مه‌ش وه‌ك فێڵێك له دژی رۆژنامه‌نووسه‌كان به‌كارم هێنا، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پرسیار له باره‌ی شێوازی قژ تاشینه‌كه‌م بكه‌ن و پێكانه‌كه‌ی خۆمیان له‌بیر ببمه‌وه.
رۆناڵدۆ له میانه‌ی دیمانه‌كه‌یدا هۆكاری رۆیشتنی له یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ فابیۆ كاپێللۆی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی شایانه ده‌گێرێته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی 100 گرام كێشم زیادی كرد، كاپێللۆ منی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دوورخسته‌وه، بۆیه دواتر بڕیارمدا به یه‌كجاری واز له یانه مه‌دریدییه‌كه بهێنم.
رۆناڵدۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه له ئێستادا یانه‌ی ریال مه‌درید به بارودۆخێكی مێژوویی گه‌وره تێپه‌ڕ ده‌بێت و ده‌شڵێت: هۆكاری هه‌موو ئه‌وانه فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید كه له ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه زۆر لێزان و نایابه.
رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، سه‌ره‌تا له یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌نداوه له ده‌رگه‌ی یانه‌كانی ئه‌ورووپای دا، دواتر بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك روویكرده یانه‌ی بارسێلۆنا، پاشان 5 وه‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر میلان تێپه‌ڕ كرد كه له دوایین ساڵیدا تووشی پێكانێكی قورس بوو، پاشان یانه‌كانی ریال مه‌درید و میلانی تاقیكرده‌وه، دوایین جار له 2011 له یانه‌ی كۆرنسیانزی به‌رازیلی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، ئێستاش باڵیۆزی یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه.