به ڤیدیۆ.. كریستیانۆ بێده‌نگی شكاند و یوڤێێنتۆسی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن برد
یانه‌ی یوڤێنتۆس چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا به‌ده‌ستهێنا و كریستیانۆ رۆناڵدۆش به 2 گۆڵ بێده‌نگی شكاند.
له گه‌ڕی چواره‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس له یاریگه‌ی خۆی (ئالیانز ستادیۆم) میوانداریی ساسولۆی كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
به‌ڵام له گێمی دووه‌م كریستیانۆ كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كان هێنا و له خوله‌كی 50 گۆڵی یه‌كه‌می خۆی له سێریا ئه‌ی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 65 كریس گۆڵی دووه‌میشی بۆ یوڤی كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای تۆماركردنی ئه‌م دوو گۆڵه، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له خوله‌كانی ئه‌ورووپا گه‌یانده 400 گۆڵ.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش، یانه‌ی ساسولۆ له رێگه‌ی كۆما باباكاری سه‌نیگالی گۆڵێكی تۆمار كرد، به‌ڵام یانه‌كه نه‌یتوانی له شكست رزگاری بێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی ئه‌مساڵ به 105 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆس، دواى 27 شووت و 320 خوله‌ك توانی یه‌كه‌مین گۆڵی له كاروانی وه‌رزشی خۆی به درێسی یوڤی له سێریا ئه‌ی تۆمار بكات، له به‌رامبه‌ردا یوڤێنتۆسیش به 12 خاڵ له پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا مایه‌وه.
گۆڵی یه‌كه‌می كریستیانۆ
گۆڵی دووه‌می كریستیانۆ