بواتینگ: 3 كه‌س هه‌یه له ژیانمدا هه‌رگیز ناتوانم له‌بیریان بكه‌م
كێڤن بواتینگ یاریزانی نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه شێوازی یاریكردنی له ریڤاڵدۆی به‌رازیلی نزیكه، ده‌شڵێت: ئێریك ئه‌بیدال گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین به‌رگریكار بوو له‌به‌رده‌مم، هه‌ر ئه‌ویش منی هێنایه بارسێلۆنا.
كێڤن پرێنس بواتینگ كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه به‌شێوه‌ی خواستن روویكرده بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه زۆر حه‌زی له پۆشینی درێسی ژماره 27 بوو، ئه‌م ژماره‌یه‌ش به خۆشه‌ویست وه‌سف ده‌كات، ده‌شڵێت: به‌ڵام نه‌مزانی له ئیسپانیا ژماره‌كان سنووردار كراوه، له 1 تا 25ـه.
بواتینگ له به‌رسیڤێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و نازناوه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی فرانكفۆرت له جامی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستمان هێنا به نرخرترین نازناوی كاروانی وه‌رزشی من بووه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و نازناوه له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی بچووك بوو، به‌ڵام زۆر خۆش بوو.
بواتینگ گوتیشی: ریڤاڵدۆی به‌رازیلی له یاریكردن به پێشه‌وای خۆمی ده‌زانم، پێموایه كه‌مێك یاریكردنیشمان له‌یه‌كتر نزیكه.
بواتینگ ده‌شڵێت: ئه‌و گۆڵه‌ی به درێسی ئه‌یسی میلان له بارسێلۆنام تۆمار كرد، جوانترین گۆڵی كاروانی وه‌رزشی من بووه، چونكه به‌ربه‌ستی سه‌خترین بهرگریكارم بڕی كه ئه‌ریك ئه‌بیدال بوو، هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه منی هێنایه بارسێلۆنا.
یاریزانه نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه 3 كه‌س له ژیانی ئه‌ودا هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی جیهانی تۆپی پێ هه‌رگیز له‌بیری ناكات، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: محه‌مه‌د عه‌لی كڵای، مایكل جاكسۆن و نیڵسۆن ماندێلا، زۆریش دڵخۆش بووم كه سه‌رۆكی پێشووی باشووری ئه‌فریكا ماندێلام بینی، چونكه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ك بوو بۆ خه‌ڵك.
کێڤن پرێنس بواتینگ بۆ ماوه‌ی 6 مانگ بە خواستن لە ساسۆلۆی ئیتاڵییەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و هاوینی داهاتووش بارسێلۆنا ئەگەر ویستی دەتوانێت بە هەشت ملیۆن یۆرۆ بیباتە ریزەکانی و بیکاتە موڵکی خۆی.
بواتینگ پێشتر یاریی بۆ یانەکانی ئەیسی میلان و لاس پاڵماس و شاڵکێ و ئێنتراخت فڕانکفۆرت کردووە و لەم وەرزە لەگەڵ ساسۆلۆ لە ١٥ یاریی پێنج گۆڵی کردووە و دوو گۆڵیشی دروستکردووە.
گۆڵی بواتینگ له دژی بارسێلۆنا