تیتی داوا له نێیمار ده‌كات ره‌فتاری باش بكات
تیتی پێكهاته‌ی بڕازیلی بۆ كۆپا ئه‌مریكا ئاشكرا كرد و چه‌ندین یاریزانی دوورخستووه‌ته‌وه و داوای له نێیماریش كرد ره‌فتاری خۆی باش بكات و كاری هه‌ڵه دووباره نه‌كاته‌وه.
تیتی راهێنه‌ری به‌رازیلی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ناوی 23 یاریزانی پێكهاته‌ی بڕازیلی بۆ كۆپا ئه‌مریكای ئه‌مساڵ ئاشكرا كرد.
له پێكهاته‌كه كێ بانگهێشتكراوه و كێ دوورخراوه‌ته‌وه
له پێكهاته‌كه‌ی بڕازیل هه‌ریه‌كه له مارسێلۆ و ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانانی ریال مه‌درید دوورخراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها فابینهۆی یاریزانی لیڤه‌رپوول و لۆكاس مۆرای یاریزانی تۆتێنهامیش ناویان له پێكهاته‌كه نییه، له به‌رامبه‌ردا به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو داڤید نارێسی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئا‌یاكس بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه كراوه و هه‌ردوو گۆڵپارێز ئه‌لیسۆن و ئێده‌رسۆن پارێزگاری له گۆڵی سامبا ده‌كه‌ن.
له هێڵی ناوه‌ڕاستیش بۆ یه‌كه‌مین جار له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی فه‌رمی ئارسه‌ر میلۆی یاریزانی بارسێلۆنا بانگهێشتكراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌ویش كۆتینهۆ و ریچاردسۆن ناویان له پێكهاته‌كه هه‌یه، له هێڵی به‌رگریش جارێكی دیكه دانی ئالڤێس و فلیپی لویز بانگهێشت كراون.
تیتی په‌یامێك بۆ نێیمار ده‌نێرێت
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێیمار له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یی و سزادرانی تیتی راهێنه‌ری بڕازیل رایگه‌یاند، قسه له‌گه‌ڵ نێیمار ده‌كات و له‌سه‌ر هه‌مووانیش پێویسته هه‌ڵسوكه‌وتی خۆیان باش بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه تیتی ده‌ڵێت: نێیمار هه‌ڵه‌ی كردووه و ده‌شزانم چۆن چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌ر یاریزانێكی دیكه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م ده‌بێت پێبگات ئه‌و ئه‌ستێره‌ی ئێمه‌یه ده‌بێت ره‌فتاری باش بكات هه‌روه‌ك چۆن یاریزانانی دیكه‌ش ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه‌ی نێیمار بن و گرینگی زۆر به ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان بده‌ن.
تیتی گوتیشی: من به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵسووكه‌وتی نێیمار ده‌گرمه ئه‌ستۆ به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌م به‌ڵكوو رووبه‌روو پێی ده‌ڵێم ده‌بێت خۆی باش بكات هیچ ئه‌گرێكیش نییه و 100% ده‌بێت باش بێت.
تیتی ده‌شڵێت: فشارمان له‌سه‌ره داوای كۆپا ئه‌مریكامان لێ ده‌كه‌ن به‌ڵام ئایا ده‌توانین به‌ده‌ست بهێنین ئه‌وه‌ی گرینگه ده‌بێت هه‌موومان خۆمان باش بكه‌ین و ئه‌وه‌ی له تواناماندا هه‌یه بیكه‌ین، ئه‌وه بۆ من و كۆتینهۆ و نێیمار و هه‌موو یاریزانه‌كانه به‌رپرسییارییه‌تییه‌كی گه‌وره‌مان له ئه‌ستۆیه و ده‌بێت بیگه‌ینه‌جێ.