فرانك بێكنباوه‌ر له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی راگه‌یاند
فرانز بێكنباور یاریزان و راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه چاوێکی لەدەستداوە.
بێكنباور كه پێشتر وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر مۆندیالی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا بردۆته‌وه لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی بیڵدی وڵاتەکەی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه لە ماوەی رابردوو تەندروستی ناجێگیر بووە و دوای سەردانی کردنی پزیشکان لە پشکنینەکان دەرکەوتووە چاوی راستی جەڵتەی لێداوە و بووەتە هۆی لەدەستدانی بینایی و پزیشکەکان پێیان راگەیاندووە کە پێویستە زیاتر پشوو وەربگرێت.
بێكنباور 73 ساڵان پێشتر وەکو یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نازناوی مۆندیالی 1974ـی بەدەست هێناوە و هەروەها لە مۆندیالی 1990ـیش وەکو راهێنەر ئەم نازناوەی بەدەست هێناوە.
بێكنباور وه‌ك یاریزان یاری بۆ یانه‌كانی بایرن میونشن، نیۆیۆرك كۆسمۆس و هامبۆرگ كردووه، وه‌ك راهێنه‌ریش سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌كانی مارسێلۆنا و بایرن میونشنی گرتووه.